یۆحەنا 31:16-33 - Compare All Versions
یۆحەنا 31:16-33 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه: “ئێستا باوه‌ڕ ده‌هێنن؟ ئه‌وه‌تا كاتێ دێت و ئێستا هاتووه، كه په‌رته‌وازه ده‌بن، هه‌ریه‌كه بۆ ماڵی خۆی و به ته‌نها به‌جێم ده‌هێڵن. به‌ڵام ته‌نیا نیم، چونكه باوک له‌گه‌ڵمدایه. ئه‌مانه‌م پێ وتن تاكو ئاشتیتان له مندا هه‌بێت. له جیهاندا ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. به‌ڵام دڵنیابن، من جیهانم به‌زاند”.
هاوبەشی بکە
یۆحەنا 16 PNTZSیۆحەنا 31:16-33 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
عیساش وەڵامی دانەوە: «ئایا ئێستا باوەڕ دەکەن؟ وا کاتێک دێت و ئێستاش هاتووە، کە پەرتەوازە دەبن، هەریەکە بۆ ماڵی خۆی و بە تەنها بەجێم دەهێڵن. بەڵام من بە تەنها نیم، چونکە باوک لەگەڵمدایە. «ئەمانەم پێ گوتن تاکو ئاشتیتان لە مندا هەبێت. لە جیهاندا تووشی تەنگانە دەبن. بەڵام ورەتان بەرز بێت، من جیهانم بەزاندووە.»
هاوبەشی بکە
یۆحەنا 16 KSS