یۆحەنا 4:15-6
یۆحەنا 4:15-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له مندا جێگیر بن و منیش له ئێوه‌دا. چۆن لق له خۆیه‌وه ناتوانێت به‌رهه‌م بگرێت ئه‌گه‌ر له مێوه‌كه‌دا جێگیر نه‌بێت، ئێوه‌ش ئاوان، ئه‌گه‌ر له مندا جێگیر نه‌بن. منم مێوه‌كه و ئێوه‌ش لقه‌كانن. ئه‌وه‌ی له مندا جێگیر بێت و منیش له‌و، ئه‌وا به‌رهه‌می زۆر ده‌گرێت. چونكه به‌بێ من ناتوانن هیچ شتێک بكه‌ن. ئه‌گه‌ر كه‌سێک له مندا جێگیر نه‌بێت، وه‌ک لق فڕێده‌درێته ده‌ره‌وه، جا وشک ده‌بێت و كۆده‌كرێته‌وه، فڕێده‌درێته نێو ئاگر و ده‌سووتێت.
یۆحەنا 4:15-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە منەوە پەیوەست بن و منیش بە ئێوەوە. چۆن لق بەتەنها ناتوانێت بەرهەم بدات ئەگەر بە دار مێوەکەوە پەیوەست نەبێت، ئێوەش ئاوان، ئەگەر بە منەوە پەیوەست نەبن. «منم مێوەکە و ئێوەش لقەکانن. ئەوەی بە منەوە پەیوەست بێت و منیش بەوەوە، ئەوا بەرهەمی زۆر دەگرێت، چونکە بەبێ من ناتوانن هیچ شتێک بکەن. ئەوەی بە منەوە پەیوەست نەبێت وەک لق فڕێدەدرێتە دەرەوە، وشک دەبێت و کۆدەکرێتەوە، فڕێدەدرێتە ناو ئاگر و دەسووتێت.