یۆحەنا 8:14-12
یۆحەنا 8:14-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پیلیپوس پێی وت: “گه‌وره‌م، باوكمان پیشان بده و به‌سمانه”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “پیلیپوس، ماوه‌یه‌كی درێژه له‌گه‌ڵتانم و نه‌تناسیوم! ئه‌وه‌ی منی بینیوه باوكی بینیوه. ئیتر چۆن ده‌ڵێی: باوكمان پیشان بده؟ باوه‌ڕ ناهێنی من له باوكدام و باوكیش له مندایه؟ ئه‌م قسانه‌ی پێتانی ده‌ڵێم له خۆمه‌وه نایڵێم، به‌ڵكو باوک كه له مندا نیشته‌جێیه، ئه‌و كاره‌كانی خۆی ده‌كات. بڕوام پێ بكه‌ن كه من له باوكدام و باوكیش له مندایه، ئه‌گه‌ر نا به‌هۆی كاره‌كان خۆیانه‌وه باوه‌ڕ بكه‌ن. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌و كارانه ده‌كات كه من ده‌یكه‌م، له‌مانه‌ش مه‌زنتر ده‌كات، چونكه من بۆ لای باوک ده‌ڕۆم.
یۆحەنا 8:14-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
فیلیپۆس پێی گوت: «گەورەم، باوکمان پیشان بدە و بەسمانە.» عیساش پێی فەرموو: «فیلیپۆس، ئایا تەنانەت لەدوای ئەم ماوە زۆرەش کە لەگەڵتانم، نەتناسیوم؟ ئەوەی منی بینیوە باوکی بینیوە. ئیتر چۆن دەڵێی: ”باوکمان نیشان بدە“؟ ئایا باوەڕ ناکەی من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە؟ ئەو قسانەی پێتانی دەڵێم لە خۆمەوە نایڵێم، بەڵکو باوک کە لە مندا نیشتەجێیە، ئەو کارەکانی خۆی دەکات. باوەڕم پێ بکەن کە من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە، ئەگەر نا بەهۆی کارەکان خۆیانەوە باوەڕ بکەن. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، ئەو کارانە دەکات کە من دەیکەم، لەمانەش گەورەتر دەکات، چونکە بۆ لای باوک دەچم.