یۆحەنا 12:14-18
یۆحەنا 12:14-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌و كارانه ده‌كات كه من ده‌یكه‌م، له‌مانه‌ش مه‌زنتر ده‌كات، چونكه من بۆ لای باوک ده‌ڕۆم. هه‌رچییه‌ک به ناوی منه‌وه داوا بكه‌ن ده‌یكه‌م، تاكو باوک له ڕۆڵه‌دا شكۆدار بێت. ئه‌گه‌ر شتێكتان به ناوی من داواكرد، ده‌یكه‌م. ئه‌گه‌ر منتان خۆشده‌وێ ڕاسپارده‌كانم بپارێزن. منیش داوا له باوک ده‌كه‌م دڵنه‌واییده‌رێكی دیكه‌تان بداتێ تاكو تاهه‌تایه له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه، ڕووحی ڕه‌وا، كه‌وا جیهان ناتوانێت په‌سه‌ندی بكات، چونكه نایبینێت و نایناسێت. به‌ڵام ئێوه ده‌یناسن، چونكه له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێته‌وه و له ئێوه‌دا ده‌بێت. به هه‌تیوی به‌جێتان ناهێڵیم، دێمه‌وه لاتان.
یۆحەنا 12:14-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، ئەو کارانە دەکات کە من دەیکەم، لەمانەش گەورەتر دەکات، چونکە بۆ لای باوک دەچم. هەرچییەک بە ناوی منەوە داوا بکەن دەیکەم، تاکو باوک لە کوڕەکەدا شکۆدار بێت. ئەگەر شتێکتان بە ناوی منەوە داوا کرد، دەیکەم. «ئەگەر منتان خۆشبوێ کار بە ڕاسپاردەکانم دەکەن. منیش داوا لە باوک دەکەم یارمەتیدەرێکی دیکەتان بداتێ کە هەتاهەتایە لەگەڵتان بمێنێتەوە، ڕۆحی ڕاستی، کە جیهان ناتوانێت وەریبگرێت، چونکە نایبینێت و نایناسێت. بەڵام ئێوە دەیناسن، چونکە لەگەڵتان دەمێنێتەوە و لەناو ئێوەدا دەبێت. بە هەتیوی بەجێتان ناهێڵیم، دێمەوە لاتان.