یۆحەنا 3:13-7
یۆحەنا 3:13-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆعیش ده‌یزانی باوک هه‌موو شتێكی به ده‌ستی داوه و له خوداوه هاتووه و بۆ خودا‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌سه‌ر خوان هه‌ستا، كراسه‌كه‌ی داكه‌ند و خاولییه‌كی هه‌ڵگرت و له ناوقه‌دی به‌ستا، ئینجا ئاوی له ده‌ستشۆرێكی كرد و ده‌ستی به شوشتنی پێی قوتابییه‌كان كرد و به‌و خاولییه‌ی به ناوقه‌دیه‌وه به‌ستبووی ده‌یسڕییه‌وه. كاتێ گه‌یشته لای شیمعون په‌تڕۆس، شیمعون پێی وت: “گه‌وره‌م، تۆ پێی من ده‌شۆیت!” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئێستا ئه‌مه‌ی ده‌یكه‌م تێناگه‌یت، به‌ڵام دواتر تێده‌گه‌یت”.
یۆحەنا 3:13-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیساش کە دەیزانی باوک هەموو شتێکی خستووەتە ژێر دەستی، هەروەها لە خوداوە هاتووە و بۆ خودا‌ش دەگەڕێتەوە، لەسەر خوان هەستا و کەواکەی داکەند و خاولییەکی هەڵگرت و لە ناوقەدی بەست. پاشان عیسا ئاوی کردە ناو لەگەنێک و دەستی بە شوشتنی پێی قوتابییەکان کرد و بەو خاولییەی کە بە ناوقەدیەوە بەستبووی پێیانی دەسڕییەوە. کاتێک گەیشتە سەر شیمۆن پەترۆس، شیمۆن پێی گوت: «گەورەم تۆ پێی من دەشۆیت؟» عیسا لە وەڵامدا پێی فەرموو: «ئەمەی ئێستا دەیکەم تۆ لێی تێیناگەیت، بەڵام دواتر تێیدەگەیت.»