یۆحەنا 13:13-17
یۆحەنا 13:13-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێوه به ڕابی و گه‌وره با‌نگم ده‌كه‌ن و ڕاست ده‌كه‌ن، چونكه وام. جا كه من گه‌وره و ڕابیم و پێم شوشتن، ئێوه‌ش له‌سه‌رتانه پێی یه‌كتری بشۆن. چونكه نموونه‌یه‌كم پێدان تاكو ئه‌وه‌ی من بۆم كردن ئێوه‌ش بیكه‌ن. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: كۆیله له گه‌وره‌كه‌ی مه‌زنتر نییه، په‌یامبه‌ریش له‌وه‌ی ناردوویه‌تی مه‌زنتر نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان زانی، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وتان كرد.
یۆحەنا 13:13-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێوە بە ”مامۆستا“ و ”گەورە“ با‌نگم دەکەن و ڕاست دەکەن، چونکە من وام. جا کە من گەورە و مامۆستاتانم و پێم شوشتن، ئێوەش لەسەرتانە پێی یەکتری بشۆن. من نموونەیەکم پێدان تاکو ئەوەی بۆم کردن ئێوەش بیکەن. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کۆیلە لە گەورەکەی زیاتر نییە، نێردراویش لەوەی ناردوویەتی زیاتر نییە. ئەگەر ئەمانەتان زانی، خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە ئەگەر پەیڕەوتان کرد.