یۆحەنا 31:12-36 - Compare All Versions
یۆحەنا 31:12-36 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
ئێستا کاتی حوکمدانی ئەم جیهانەیە. ئێستا سەرۆکی ئەم جیهانە دەردەکرێت. کاتێک منیش لە زەوییەوە بەرز دەکرێمەوە، ئەوا هەمووان بۆ لای خۆم ڕادەکێشم.» ئەمەی گوت ئاماژەی کرد بەو شێوە مردنەی کە دەبێت بمرێت. خەڵکەکە وەڵامیان دایەوە: «لە تەوراتدا بیستوومانە کە مەسیح هەتاهەتایە دەمێنێتەوە، ئیتر چۆن دەڵێی ”کوڕی مرۆڤ دەبێت بەرز بکرێتەوە“؟ ئەم کوڕی مرۆڤە کێیە؟» عیساش پێی فەرموون: «ڕووناکییەکەتان بۆ کاتێکی کورت لەسەر دەمێنێتەوە. بڕۆن هەتا ڕووناکیتان لەگەڵە، نەوەک تاریکیتان بەسەردا بێت، چونکە ئەوەی بە تاریکیدا دەڕوات نازانێ بۆ کوێ دەڕوات. باوەڕ بە ڕووناکییەکە بهێنن هەتا ڕووناکییەکەتان لەگەڵدایە، تاکو ببنە ڕۆڵەی ڕووناکییەکە.» عیسا ئەمانەی فەرموو، ڕۆیشت و خۆی لێیان شاردەوە.
یۆحەنا 31:12-36 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئێستا حوكمدانی ئه‌م جیهانه‌یه. ئێستا سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه ده‌كرێته ده‌ره‌وه. كاتێ منیش له زه‌وییه‌وه به‌رز كرامه‌وه، ئه‌وا هه‌مووان بۆ لای خۆم ڕاده‌كێشم”. ئه‌مه‌ی فه‌رموو ئاماژه‌ی ده‌كرد به‌و مردنه‌ی كه خه‌ریكه ده‌مرێت. كۆمه‌ڵه‌كه وه‌ڵامیان دایه‌وه: “ئێمه له ته‌وراتدا بیستوومانه كه مه‌سیح تاهه‌تایه ده‌مێنێته‌وه، ئیتر چۆن ده‌ڵێی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێت به‌رز بكرێته‌وه؟ ئه‌م ڕۆڵه‌ی مرۆڤه كێیه؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ڕووناكییه‌كه كاتێكی كه‌م له‌گه‌ڵتانه. ئینجا تا ئه‌وه‌ی ڕووناكییه‌كه‌تان هه‌یه ڕێ بكه‌ن نه‌وه‌ک تاریكیتان به‌سه‌ردا بێت. ئه‌وه‌ی به تاریكی‌دا ڕێ ده‌كات نازانێ بۆ كوێ ده‌ڕوات. تاوه‌كو ڕووناكییه‌كه‌تان هه‌یه باوه‌ڕ به ڕووناكییه‌كه بهێنن، تاكو ببنه ڕۆڵه‌ی ڕووناكییه‌كه”. ئیشۆع ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، ڕۆیشت و لێیان شاردرایه‌وه.