یۆحەنا 2:12-7
یۆحەنا 2:12-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌وێ شێوێكیان بۆی كرد، مه‌رتا ڕاژه‌ی ده‌كرد، له‌عازه‌ڕیش یه‌كێک بوو له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی پاڵیدابووه‌وه. مه‌ریه‌میش مه‌نناێک بۆنی ناردینی ساده‌ی گرانبه‌های هێنا و پێی ئیشۆعی چه‌وركرد، ئینجا به قژی پێی سڕییه‌وه، ماڵه‌كه‌ش پڕبوو له بۆنه خۆشه‌كه. ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی كه یه‌كێک بوو له قوتابییه‌كانی و به‌ته‌مابوو ڕاده‌ستی بكات، وتی: “بۆچی ئه‌م بۆنه به سێ سه‌د دینار نه‌فرۆشرا و نه‌درا هه‌ژاران؟” ئه‌مه‌ی وت نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌می هه‌ژاران ده‌خوات، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دز بوو و چه‌مه‌دانی پاره‌شی له‌لا بوو، هه‌رچی تێدا دابنرابایه ده‌یبرد. ئیشۆعیش فه‌رمووی: “لێیگه‌ڕێن، بۆ ڕۆژی كفن كردنم هه‌ڵیگرتبوو،
یۆحەنا 2:12-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەوێ شێوێکیان بۆ ئامادە کرد، مەرسا خزمەتی دەکرد، لەعازریش یەکێک بوو لەوانەی لەگەڵی پاڵیدابووەوە. مریەمیش نیو لیتر بۆنی ناردینی بێگەردی گرانبەهای هێنا و پێیەکانی عیسای پێ چەورکرد، ئینجا بە قژی پێیەکانی عیسای سڕییەوە و ماڵەکەش پڕبوو لە بۆنی خۆش. یەهوزای ئەسخەریوتی کە یەکێک بوو لە قوتابییەکانی و بەتەمابوو بە گرتنی بدات، گوتی: «بۆچی ئەم بۆنە بە سێ سەد دینار نەفرۆشرا و نەدرا بە هەژاران؟» ئەمەی گوت نەک لەبەر ئەوەی خەمی هەژارانی دەخوارد، بەڵکو لەبەر ئەوەی دز بوو و سندوقی پارەشی لەلا بوو، لەو پارەیەی دەبرد کە تێیدا دادەنرا. عیساش فەرمووی: «وازی لێ بهێنن، بۆ ڕۆژی ناشتنم هەڵیگرتبوو،