یۆحەنا 12:12-19
یۆحەنا 12:12-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ به‌یانی، ئه‌و كۆمه‌ڵانه زۆره‌ی هاتبوونه جه‌ژن، بیستیان ئیشۆع دێته یروشلایم. لقه دارخورمایان برد و به‌ره‌وپیری چوون، هاواریان ده‌كرد: “هۆسانا! پیرۆزه ئه‌وه‌ی به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه دێت! پاشای ئیسڕائیل!” ئیشۆع جاشێكی بینی، سواری بوو، وه‌ک نووسراوه: {مه‌ترسه ئه‌ی كچی سهیۆن، ئه‌وه‌تا پاشاكه‌ت دێت به سواری جاش ماكه‌رێك} . سه‌ره‌تا قوتابییه‌كانی له‌مانه تێنه‌گه‌یشتن. به‌ڵام كه ئیشۆع شكۆدار بوو، ئه‌وسا بیریان كه‌وته‌وه كه ئه‌مانه ده‌رباره‌ی ئه‌و نووسراون، ئه‌وانیش ئه‌مانه‌یان بۆ ئه‌و كرد. كۆمه‌ڵه‌كه‌ش كه له‌گه‌ڵی بوون كاتێ له‌عازه‌ڕی له گۆڕه‌كه‌وه بانگ‌كرد و له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستاندیه‌وه، گه‌واهییان بۆی ده‌دا. بۆیه كۆمه‌ڵه‌كه پێشوازییان كرد، چونكه بیستیان ئه‌و په‌رجوه‌ی كردووه. په‌ڕیشییه‌كانیش به یه‌كتریان وت: “ده‌بینن! ئێوه هیچتان له ده‌ست نایه‌ت! ئه‌وه‌تا هه‌موو جیهان دوای كه‌وت!”.
یۆحەنا 12:12-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بۆ بەیانی ئەو ئاپۆرەیە لە خەڵک کە هاتبوون بۆ جەژن، بیستیان کە عیسا دێت بۆ ئۆرشەلیم. لقە دار خورمایان برد و بەرەوپیری چوون، هاواریان دەکرد: «هۆسانا! ﴿پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!﴾» «پیرۆزە پاشای ئیسرائیل!» عیسا جاشکێکی بینی، سواری بوو، وەک نووسراوە: ﴿ئەی شاری سییۆن مەترسە، ئەوەتا پاشاکەت دێت بە سواری جاشی ماکەرێک.﴾ سەرەتا قوتابییەکانی لەمانە تێنەگەیشتن. بەڵام پاش ئەوەی عیسا شکۆدار کرا، بیریان کەوتەوە کە ئەمانە دەربارەی ئەو نووسراون، ئەوانیش ئەمانەیان بۆ ئەو کردووە. هەروەها ئەو خەڵکەش کە لەگەڵی بوون کاتێک لەعازری لەناو گۆڕەکەوە بانگکرد و لەنێو مردووان‌دا هەڵیستاندەوە، شایەتییان بۆی دەدا. لەبەر ئەوە بوو خەڵکەکە چوونە دەرەوە بۆ ئەوەی پێشوازیی لێ بکەن، چونکە بیستیان ئەو پەرجووەی کردووە. فەریسییەکانیش بە یەکتریان گوت: «دەبینن هیچمان لە دەست نایەت! ئەوەتا هەموو جیهان دوای کەوتووە!»