لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 1:12-6 - Compare All Versions

یۆحەنا 1:12-6 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

شەش ڕۆژ پێش جەژنی پەسخە عیسا هاتە بێت‌عەنیا کە لەعازری لێبوو، ئەوەی عیسا لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە. لەوێ شێوێکیان بۆ ئامادە کرد، مەرسا خزمەتی دەکرد، لەعازریش یەکێک بوو لەوانەی لەگەڵی پاڵیدابووەوە. مریەمیش نیو لیتر بۆنی ناردینی بێگەردی گرانبەهای هێنا و پێیەکانی عیسای پێ چەورکرد، ئینجا بە قژی پێیەکانی عیسای سڕییەوە و ماڵەکەش پڕبوو لە بۆنی خۆش. یەهوزای ئەسخەریوتی کە یەکێک بوو لە قوتابییەکانی و بەتەمابوو بە گرتنی بدات، گوتی: «بۆچی ئەم بۆنە بە سێ سەد دینار نەفرۆشرا و نەدرا بە هەژاران؟» ئەمەی گوت نەک لەبەر ئەوەی خەمی هەژارانی دەخوارد، بەڵکو لەبەر ئەوەی دز بوو و سندوقی پارەشی لەلا بوو، لەو پارەیەی دەبرد کە تێیدا دادەنرا.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 12 KSS

یۆحەنا 1:12-6 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

شه‌ش ڕۆژ پێش جه‌ژنی په‌سخه‌ ئیشۆع هاته‌ بتعه‌نیا كه‌ له‌عازه‌ڕی لێبوو، ئه‌وه‌ی مردبوو و له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌. له‌وێ شێوێكیان بۆی كرد، مه‌رتا ڕاژه‌ی ده‌كرد، له‌عازه‌ڕیش یه‌كێک بوو له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی پاڵیدابووه‌وه‌. مه‌ریه‌میش مه‌نناێک بۆنی ناردینی ساده‌ی گرانبه‌های هێنا و پێی ئیشۆعی چه‌وركرد، ئینجا به‌ قژی پێی سڕییه‌وه‌، ماڵه‌كه‌ش پڕبوو له‌ بۆنه‌ خۆشه‌كه‌. ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی كه‌ یه‌كێک بوو له‌ قوتابییه‌كانی و به‌ته‌مابوو ڕاده‌ستی بكات، وتی: “بۆچی ئه‌م بۆنه‌ به‌ سێ سه‌د دینار نه‌فرۆشرا و نه‌‌درا هه‌ژاران؟” ئه‌مه‌ی وت نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌می هه‌ژاران ده‌خوات، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دز بوو و چه‌مه‌دانی پاره‌شی له‌لا بوو، هه‌رچی تێدا دابنرابایه‌ ده‌یبرد.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 12 PNTZS