یۆحەنا 9:11-15
یۆحەنا 9:11-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه: “ئایا ڕۆژ دوازده كاژێر نییه؟ ئه‌وه‌ی به ڕۆژ ڕێ بكات ساتمه ناكات، چونكه ڕووناكی ئه‌م جیهانه ده‌بینێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به شه‌و ڕێ بكات ساتمه ده‌كات، چونكه ڕووناكیی تێدا نییه”. ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، پاشان پێی فه‌رموون: “له‌عازه‌ڕی خۆشه‌ویستمان نووست، به‌ڵام ده‌چم تاكو به‌خه‌به‌ری بهێنمه‌وه”. قوتابییه‌كان وتیان: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر نووستووه، ئه‌وا چاكده‌بێته‌وه”. ئیشۆع باسی مه‌رگی ئه‌وی كرد، به‌ڵام ئه‌وان وایانزانی باسی نووستنی خه‌وتن ده‌كات. ئیتر ئیشۆع به ئاشكرا پێی فه‌رموون: “له‌عازه‌ڕ مرد. له‌به‌ر ئێوه دڵشادم كه له‌وێ نه‌بووم، تاكو باوه‌ڕ بهێنن. به‌ڵام با بڕۆینه لای!”
یۆحەنا 9:11-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیساش وەڵامی دایەوە: «ئایا ڕۆژ دوازدە کاتژمێر نییە؟ ئەوەی بە ڕۆژ بڕوات پێی هەڵناکەوێت، چونکە ڕووناکیی ئەم جیهانە دەبینێت. بەڵام ئەوەی بە شەو بڕوات پێی هەڵدەکەوێت، چونکە ڕووناکی تێدا نییە.» ئەمانەی فەرموو، پاشان پێی فەرموون: «لەعازری دۆستمان نوستووە، بەڵام دەڕۆم تاکو بەخەبەری بهێنمەوە.» ئینجا قوتابییەکان پێیان گوت: «گەورەم، ئەگەر ئەو نوستووە، چاکدەبێتەوە.» عیسا باسی مردنی ئەوی کرد، بەڵام ئەوان وایانزانی باس لە نوستنی ئاسایی دەکات. عیساش بە ئاشکرا پێی فەرموون: «لەعازر مردووە. لەبەر ئێوە دڵشادم کە لەوێ نەبووم، تاکو باوەڕ بهێنن. وەرن، با بڕۆین بۆ لای.»