یۆحەنا 49:11-57
یۆحەنا 49:11-57 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
یه‌كێک له‌وان، كه قه‌یاپایه، ئه‌و ساڵه كاهینی باڵا بوو، پێی وتن: “ئێوه هیچ نازانن، تێناگه‌ن، باشتر وایه بۆتان پیاوێک له جیاتی گه‌ل بمرێت، له‌وه‌ی گه‌له‌كه هه‌مووی له‌ناوبچێت!”. ئه‌و له خۆیه‌وه ئه‌مه‌ی نه‌ووت، به‌ڵكو له‌و ساڵه‌دا كاهینی باڵا بوو، پێشبینیی كردبوو كه ئیشۆع خه‌ریكه له جیاتی نه‌ته‌وه ده‌مرێت، نه‌ک ته‌نها له جیاتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه، به‌ڵكو تاكو ڕۆڵه‌كانی خودا‌ش كه په‌رته‌وازه بوونه بۆ یه‌ک كۆبكاته‌وه. ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه ڕاوێژیان كرد بیكوژن. بۆیه چیتر ئیشۆع به ئاشكرا به نێو جووه‌كاندا نه‌ده‌گه‌ڕا، به‌ڵكو له‌وێوه چووه ناوچه‌كانی نزیک چۆڵه‌وانی، بۆ شارێک ناوی ئه‌فڕایم بوو، له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی له‌وێ مایه‌وه. جه‌ژنی په‌سخه‌ی جوو نزیک بوو، زۆر كه‌س له گونده‌كانه‌وه پێش په‌سخه بۆ یروشلایم سه‌ركه‌وتن تاكو خۆیان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه. جا داوای ئیشۆعیان ده‌كرد، له په‌رستگا ڕاوه‌ستابوون به یه‌كتریان ده‌ووت: “ڕاتان چییه؟ نایه‌ته جه‌ژن؟” كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كانیش فه‌رمانیان ده‌ركردبوو ئه‌گه‌ر یه‌كێک بزانێت ئه‌و له‌كوێیه، ده‌بێت ئاشكرای بكات، تاكو بیگرن.
یۆحەنا 49:11-57 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەکێک لەوان، بە ناوی قەیافا، ئەو ساڵە سەرۆکی کاهینان بوو، پێی گوتن: «ئێوە هیچ نازانن! تێناگەن کە باشترە بۆتان پیاوێک لە جیاتی گەل بمرێت، لەوەی کە گەل هەمووی لەناوبچێت.» ئەو لە خۆیەوە ئەمەی نەگوت، بەڵکو لەو ساڵەدا سەرۆکی کاهینان بوو، پێشبینیی کرد کە عیسا لە جیاتی گەل دەمرێت، نەک تەنها لە جیاتی ئەو گەلە، بەڵکو تاکو ڕۆڵەکانی خودا کە پەرتەوازە بوون کۆبکاتەوە و یەکیانبخاتەوە. ئیتر لەو ڕۆژەوە پیلانی کوشتنیان داڕشت. لەبەر ئەوە چیتر عیسا بە ئاشکرا بەناو خەڵکی یەهودیادا نەدەگەڕا، بەڵکو لەوێوە چووە ناوچەکانی نزیک چۆڵەوانی، بۆ شارێک ناوی ئەفرایم بوو، لەگەڵ قوتابییەکانی لەوێ مایەوە. لەو کاتەدا جەژنی پەسخەی جولەکەکان نزیک بوو، زۆر کەس لە گوندەکانەوە پێش جەژن بۆ ئۆرشەلیم هاتبوون تاکو خۆیان پاک بکەنەوە. جا بە دوای عیسادا دەگەڕان، هەروەها کاتێک لە حەوشەکانی پەرستگا ڕاوەستابوون بە یەکتریان دەگوت: «ڕاتان چییە؟ ئایا بۆ جەژن نایەت؟» کاهینانی باڵا و فەریسییەکانیش فەرمانیان دەرکردبوو ئەگەر هەرکەسێک بزانێت ئەو لەکوێیە، دەبێت ئاشکرای بکات، تاکو بیگرن.