لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 30:10-39

یۆحەنا 30:10-39 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

من و باوک یەکین.» دیسان ئەو جولەکانەی بەرهەڵستی عیسایان دەکرد بەردیان هەڵگرت تاکو بەردبارانی بکەن. بەڵام عیسا پێی فەرموون: «زۆر کاری چاکم لەلایەن باوکەوە پیشاندان، بەهۆی کامیانەوە بەردبارانم دەکەن؟» جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «لەبەر کردارێکی چاک بەردبارانت ناکەین، بەڵکو بەهۆی کفرکردنتەوە، چونکە تۆ مرۆڤیت و خۆت دەکەیت بە خودا.» عیساش وەڵامی دانەوە: ‏«ئایا لە تەوراتەکەتان نەنووسراوە: ﴿من پێم گوتن: ”ئێوە خوداوەندەکانن“﴾؟ نووسراوە پیرۆزەکە هەمیشە ڕاستی دەفەرموێت. ئەگەر خودا ئەوانە بە ”خوداوەندەکان“ ناو بنێت کە وشەی خودایان بۆ هاتووەتە خوارەوە، ئیتر چۆن ئێوە بەوە دەڵێن کە باوک بۆ خۆی تەرخانی کردووە و ناردوویەتی بۆ جیهان: ”تۆ کفر دەکەیت،“ چونکە گوتم: ”من کوڕی خودام“؟ ئەگەر کارەکانی باوکم نەکەم، باوەڕم پێ مەکەن. بەڵام ئەگەر ئەو کارانە بکەم، هەرچەندە باوەڕیشم پێ ناکەن، باوەڕ بەو کارانە بکەن، تاکو بزانن و تێبگەن کە باوک لە مندایە و منیش لە باوکدام.» دیسان ویستیان بیگرن، بەڵام لە دەستیان دەربازی بوو.

یۆحەنا 30:10-39 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

من و باوک یه‌كین”. دیسان جووه‌كان به‌ردیان هه‌ڵگرت تاكو به‌ردبارانی بكه‌ن. ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌: “زۆر كاری چاكم له‌لایه‌ن باوكه‌وه‌ پیشاندان، به‌هۆی كامیانه‌وه‌ به‌ردبارانم ده‌كه‌ن؟” جووه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: “له‌به‌ر كردارێكی چاک به‌ردبارانت ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌هۆی كفره‌وه‌، چونكه‌ تۆ مرۆڤیت و خۆت ده‌كه‌یت به‌ خودا”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: “ئایا له‌ ته‌وراته‌كه‌تان نه‌نووسراوه‌: {من وتم ئێوه‌ خوداوه‌نده‌كانن} ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ به‌ خوداوه‌نده‌كان بانگ بكات كه‌ وشه‌ی خودا بۆ ئه‌وان هاتووه‌ و ناتوانرێت په‌رتووكه‌كه‌ بشكێندرێت چۆن ئه‌وه‌ی كه‌ باوک پارسای كردووه‌ و بۆ جیهانی ناردووه‌ ده‌ڵێن: كفر ده‌كات، چونكه‌ وتم: ڕۆڵه‌ی خودام؟ ئه‌گه‌ر كاره‌كانی باوكم ناكه‌م، باوه‌ڕم پێ مه‌هێنن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌یكه‌م، ئێوه‌ باوه‌ڕیشم پێ ناهێنن، باوه‌ڕ به‌و كارانه‌ بهێنن، تاكو بزانن و باوه‌ڕ بهێنن كه‌ باوک له‌ مندایه‌ و منیش له‌ باوكدام”. دیسان ویستیان بیگرن، به‌ڵام له‌ ده‌ستیان ده‌رچوو.