یۆحەنا 9:1-16
یۆحەنا 9:1-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌و ڕووناكییه ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه هه‌موو مرۆڤێک ڕووناک ده‌كاته‌وه، ده‌هاته جیهان. ئه‌و له جیهاندا بوو، جیهانیش به‌و به‌دیهات، كه‌چی جیهان نه‌یناسی. بۆ لای ئه‌وانه‌ی خۆی هات، ئه‌وانه‌ی خۆی په‌سه‌ندیان نه‌كرد. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌سه‌ندیان كرد، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ناوی هێنا، ده‌سه‌ڵاتی پێدان ببنه ڕۆڵه‌كانی خودا، ئه‌وانه‌ی نه به خوێن، نه به خواستی جه‌سته، نه به خواستی پیاو له‌دایكبوون، به‌ڵكو له خوداوه. وشه‌كه‌ش بووه جه‌سته و له نێوماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ک شكۆی تاقانه‌یه‌ک له باوكه‌وه، پڕ له به‌خشش و ڕه‌وا. یوخه‌ننه‌ن گه‌واهیی بۆ دا، هاواری كرد و وتی: “ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه وتم: ئه‌وه‌ی دوای من دێت پێشم كه‌وت، چونكه له‌پێش من بووه”. هه‌موومان له پڕی ئه‌و، به‌خشش له‌سه‌ر به‌خششمان وه‌رگرت.
یۆحەنا 9:1-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەو ڕووناکییە ڕاستەقینەیەی کە بەسەر هەموو مرۆڤێکدا دەدرەوشێتەوە، دەهاتە جیهان. ئەو لە جیهاندا بوو، جیهانیش بەو بەدیهات، کەچی جیهان نەیناسی. ئەو بۆ لای گەلەکەی هات بەڵام ئەوان پێشوازییان لێ نەکرد. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەی پێشوازییان لێکرد، ئەوانەی باوەڕیان بە ناوی هێنا، مافی پێدان ببنە ڕۆڵەی خودا، ئەوانەی نە بە سروشت لەدایک بوون، نە بە خواستی مرۆڤ، نە بە ویستی پیاویش، بەڵکو لە خوداوە لەدایک بوون. وشەکەش بوو بە مرۆڤ و لەنێوانماندا نیشتەجێ بوو. شکۆی ئەومان بینی، وەک شکۆی تاقانەیەک لە باوکەوە، پڕ لە نیعمەت و ڕاستی. یەحیا شایەتی بۆ دا و هاواری کرد: «ئەمە ئەوەیە کە گوتم: ئەوەی دوای من دێت پێشم کەوت، چونکە پێش من بووە.» لە گەنجینەی پڕیی ئەوەوە هەموومان نیعمەت لەدوای نیعمەتمان وەرگرتووە،