یۆحەنا 35:1-39
یۆحەنا 35:1-39 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ به‌یانی دیسان یوخه‌ننه‌ن له‌گه‌ڵ دوو قوتابی خۆی ڕاوه‌ستابوو، ئیشۆعی بینی ڕێی ده‌كرد، وتی: “ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا!” دوو قوتابییه‌كه بیستیان قسه‌ی ده‌كرد، دوای ئیشۆع كه‌وتن. ئیشۆع ئاوڕی دایه‌وه و بینی به دوایدا دێن، فه‌رمووی: “چیتان ده‌وێت؟” وتیان: “ڕابی” واتا مامۆستا، له‌كوێ ده‌مێنیته‌وه؟” پێی فه‌رموون: “وه‌رن، ببینن”. ئه‌وانیش هاتن و بینییان له‌كوێ ده‌مایه‌وه، ئه‌و ڕۆژه له‌گه‌ڵی مانه‌وه، نزیكه‌ی كاژێری ده بوو.
یۆحەنا 35:1-39 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ بەیانی دیسان یەحیا لەگەڵ دوو قوتابی خۆی ڕاوەستا بوو. کاتێک عیسای لە کاتی ڕۆیشتندا بینی، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا!» کاتێک دوو قوتابییەکە گوێیان لەوە بوو، دوای عیسا کەوتن. عیسا ئاوڕی دایەوە و بینی بەدوایدا دێن، لێی پرسین: «چیتان دەوێت؟» پێیان گوت: «ڕابی، لەکوێ دەمێنیتەوە؟» ڕابی واتا مامۆستا. پێی فەرموون: «وەرن، تەماشا بکەن.» لەبەر ئەوە ئەوانیش ڕۆیشتن و بینییان لەکوێ دەمایەوە، ئەو ڕۆژەش لەگەڵی مانەوە، نزیکەی کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ بوو.