یۆحەنا 26:1-30
یۆحەنا 26:1-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
یوخه‌ننه‌نیش وه‌ڵامی دانه‌وه و وتی: “من به ئاو عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام یه‌كێک له‌نێوانتان ڕاوه‌ستاوه كه نایناسن، ئه‌و دوای من دێت، من شایسته نیم ئاوه‌زێنه‌ی سۆله‌كانی بكه‌مه‌وه”. ئه‌مانه له بتعه‌بڕا ڕوویدا، له‌وبه‌ری یوردنه‌نه‌وه، كه یوخه‌ننه‌ن عه‌مادی ده‌كرد. بۆ به‌یانی یوخه‌ننه‌ن بینی ئیشۆع به‌ره‌و لای دێت، وتی: “ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا، ئه‌وه‌ی گوناهی جیهان هه‌ڵده‌گرێت! ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه باسم كرد، پیاوێک دوای من دێت پێشم كه‌وت، چونكه پێش من بووه.
یۆحەنا 26:1-30 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەحیاش وەڵامی دانەوە: «من خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشم، بەڵام یەکێک لەنێوانتان ڕاوەستاوە کە نایناسن، ئەو لەدوای من دێت، من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە.» ئەمانە لە بێت‌عەنیا ڕوویدا، لەوبەری ڕووباری ئوردونەوە، لەو شوێنەی یەحیا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا. بۆ بەیانی کاتێک یەحیا بینی عیسا بەرەو ڕووی دێت، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا، ئەوەی گوناهی جیهان لادەبات! ئەمە ئەوەیە کە باسم کرد، پیاوێک دوای من دێت کە پێشم کەوتووە، چونکە پێش من بووە.