یۆحەنا 10:1-14
یۆحەنا 10:1-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌و له جیهاندا بوو، جیهانیش به‌و به‌دیهات، كه‌چی جیهان نه‌یناسی. بۆ لای ئه‌وانه‌ی خۆی هات، ئه‌وانه‌ی خۆی په‌سه‌ندیان نه‌كرد. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌سه‌ندیان كرد، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ناوی هێنا، ده‌سه‌ڵاتی پێدان ببنه ڕۆڵه‌كانی خودا، ئه‌وانه‌ی نه به خوێن، نه به خواستی جه‌سته، نه به خواستی پیاو له‌دایكبوون، به‌ڵكو له خوداوه. وشه‌كه‌ش بووه جه‌سته و له نێوماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ک شكۆی تاقانه‌یه‌ک له باوكه‌وه، پڕ له به‌خشش و ڕه‌وا.
یۆحەنا 10:1-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەو لە جیهاندا بوو، جیهانیش بەو بەدیهات، کەچی جیهان نەیناسی. ئەو بۆ لای گەلەکەی هات بەڵام ئەوان پێشوازییان لێ نەکرد. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەی پێشوازییان لێکرد، ئەوانەی باوەڕیان بە ناوی هێنا، مافی پێدان ببنە ڕۆڵەی خودا، ئەوانەی نە بە سروشت لەدایک بوون، نە بە خواستی مرۆڤ، نە بە ویستی پیاویش، بەڵکو لە خوداوە لەدایک بوون. وشەکەش بوو بە مرۆڤ و لەنێوانماندا نیشتەجێ بوو. شکۆی ئەومان بینی، وەک شکۆی تاقانەیەک لە باوکەوە، پڕ لە نیعمەت و ڕاستی.