یەرمیا 16:23-20
یەرمیا 16:23-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «گوێ لە قسەی ئەو پێغەمبەرانە مەگرن کە پێشبینیتان بۆ دەکەن، چونکە ئەوان تەفرەتان دەدەن. لە خەیاڵی بیری خۆیانەوە دەدوێن، نەک لەسەر زمانی یەزدانەوە. ئەوانەی سووکایەتی بە من دەکەن، دەڵێن، ”یەزدان دەفەرموێت، ئاشتیتان بۆ دەبێت.“ هەروەها هەموو ئەوانەی بەدوای کەللەڕەقی خۆیان کەوتوون، دەڵێن، ”خراپەتان بەسەرنایەت.“ بەڵام کامیان لە ئەنجومەنی یەزدان ڕاوەستا و بینی و گوێی لە فەرموودەکانی بوو؟ کامیان فەرموودەکانی بیست و گوێی لێ گرت؟ ئەوەتا ڕەشەبای یەزدان لە تووڕەییدا هەڵدەچێت، گەردەلوولێکی ڕاماڵە لەسەر سەری بەدکاران هەڵدەکات. تووڕەیی یەزدان دانامرکێتەوە هەتا نیازەکانی دڵی خۆی بە تەواوی جێبەجێ نەکات. لە داهاتوودا بە ڕوونی تێی دەگەن.
هاوبەشی بکە
یەرمیا 23 بخوێنەوە