یەرمیا 3:21-5
یەرمیا 3:21-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام یەرمیا وەڵامی دانەوە: «بە سدقیا بڵێن، ”یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم ئەو چەکانە لە دژتان بەکاردەهێنم کە لە دەستتاندایە و لەگەڵ پاشای بابل و بابلییەکان شەڕی پێ دەکەن، کە لە دەرەوەی شوورای شارەکان گەمارۆیان داون. لە ناوەڕاستی شار کۆیان دەکەمەوە. من خۆم بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز، بە تووڕەیی و هەڵچوونێکی بە جۆشی گەورەوە لە دژتان دەجەنگم.
هاوبەشی بکە
یەرمیا 21 بخوێنەوە