یەرمیا 7:20-9 - Compare All Versions
یەرمیا 7:20-9 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
ئەی یەزدان، فریوتدام و فریودرام، تۆ لە من بەتواناتری و دەرەقەتم هاتی. بە درێژایی ڕۆژ پێم پێدەکەنن، هەموو گاڵتەم پێ دەکەن. هەر کاتێک بدوێم هاوار دەکەم، جاڕی توندوتیژی و وێرانی دەدەم، چونکە فەرمایشتی یەزدان ڕیسوایی بۆ هێنام، گاڵتە پێکردن بە درێژایی ڕۆژ. بەڵام ئەگەر بڵێم: «باسی ناکەم، ئیتر بە ناوی ئەوەوە نادوێم،» جا وشەکەی لە دڵمدا وەک ئاگرێکی داگیرساو دەبێت، وەک ئاگرێکی پەنگخواردوو لەناو ئێسقانەکانم، بێزار دەبم لە دامرکاندنەوەی و ناتوانم بێدەنگ بم.
هاوبەشی بکە
یەرمیا 20 KSS