یاقوب 6:4-9
یاقوب 6:4-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام به‌خششی زیاتر ده‌دات، بۆیه ده‌فه‌رمووێ: “خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌خشش ده‌داته خاكساره‌كان”. بۆیه ملكه‌چی خودا بن. به‌رهه‌ڵستی شه‌یتان بكه‌ن، لێتان هه‌ڵدێت. له خودا نزیک ببنه‌وه، لێتان نزیک ده‌بێته‌وه. ده‌ستتان خاوێن بكه‌نه‌وه ئه‌ی گوناهباران، دڵتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه ئه‌ی ڕاڕاكان. خه‌م بخۆن و شیوه‌ن بكه‌ن و بگریێن. پێكه‌نینتان بگۆڕن بۆ گریان و خۆشی بۆ خه‌م.
یاقوب 6:4-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام نیعمەتی زیاتر دەدات، بۆیە نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێت: ﴿خودا بەرهەڵستی لووتبەرزەکان دەکات، بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان.﴾ بۆیە ملکەچی خودا بن. بەرهەڵستی شەیتان بکەن، لێتان هەڵدێت. لە خودا نزیک بنەوە، لێتان نزیک دەبێتەوە. دەستتان خاوێن بکەنەوە ئەی گوناهباران، دڵتان پاک بکەنەوە ئەی ڕاڕایەکان. خەفەت بخۆن و بگریێن و شیوەن بکەن. پێکەنینتان بگۆڕن بۆ گریان و خۆشی بۆ خەفەت.