لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوب 5:4-7 - Compare All Versions

یاقوب 5:4-7 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

یاخود واده‌زانن سیپاره‌كه‌ به‌ ناڕه‌وا ده‌فه‌رمووێ: ئه‌و ڕووحه‌ی كه‌ تیاماندا نیشته‌جێ بوو تامه‌زرۆی ئیره‌ییه‌‌؟ به‌ڵام به‌خششی زیاتر ده‌دات، بۆیه‌ ده‌فه‌رمووێ: “خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌خشش ده‌داته‌ خاكساره‌كان”. بۆیه‌ ملكه‌چی خودا بن. به‌رهه‌ڵستی شه‌یتان بكه‌ن، لێتان هه‌ڵدێت.

هاوبەشی بکە
یاقوب 4 PNTZS

یاقوب 5:4-7 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

یاخود وا دەزانن نووسراوە پیرۆزەکە لەخۆڕا دەفەرموێ، خودا بە دڵگەرمی پەرۆشە بەو ڕۆحەی کە تیاماندا نیشتەجێی کردووە؟ بەڵام نیعمەتی زیاتر دەدات، بۆیە نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێت: ﴿خودا بەرهەڵستی لووتبەرزەکان دەکات، بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان.﴾ بۆیە ملکەچی خودا بن. بەرهەڵستی شەیتان بکەن، لێتان هەڵدێت.

هاوبەشی بکە
یاقوب 4 KSS