لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوب 14:3-18 - Compare All Versions

یاقوب 14:3-18 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیره‌یی تاڵ و خۆپه‌رستیتان له‌ دڵدا بوو، شانازی مه‌كه‌ن و نكۆڵی له‌ ڕه‌وا مه‌كه‌ن. ئه‌م داناییه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ دانه‌به‌زیوه‌، به‌ڵكو زه‌مینی و مرۆڤانه‌ و شه‌یتانییه‌. چونكه‌ ئیره‌یی و خۆپه‌رستی له‌كوێ بێت، شێوان و هه‌موو خراپه‌كارییه‌ک له‌وێیه‌. به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌، یه‌كه‌مجار بێگه‌رده‌، ئینجا ئاشتیخوازه‌، نه‌رمه‌، گوێڕایه‌ڵه‌، پڕ له‌ به‌زه‌یی و به‌روبوومی چاكه‌، بێ گومانه‌ و ڕووپاما نییه‌. ئاشتیسازان تۆوی ئاشتی ده‌چێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌ی خوداناسی ده‌بێت.

هاوبەشی بکە
یاقوب 3 PNTZS

یاقوب 14:3-18 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

بەڵام ئەگەر چاوپیسی تاڵ و خۆپەرستیتان لە دڵدا بوو، شانازی مەکەن یان نکۆڵی لە ڕاستی مەکەن. ئەم داناییە لە ئاسمانەوە دانەبەزیوە، بەڵکو دنیایی و مرۆڤانە و شەیتانییە، چونکە چاوپیسی و خۆپەرستی لەکوێ بێت، گێرەشێوێنی و هەموو کارێکی خراپ لەوێیە. بەڵام ئەو داناییەی لە ئاسمانەوەیە، لەپێش هەموو شتێک پاکە، دواتر ئاشتیخوازە، خۆنەویستە، گوێڕایەڵە، پڕ لە بەزەییە و بەروبوومی چاکە، لایەنگر و دووڕوو نییە. ئاشتیسازان تۆوی ئاشتی دەچێنن و بەرهەمەکەی ڕاستودروستی دەبێت.

هاوبەشی بکە
یاقوب 3 KSS