لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوب 1:3-3 - Compare All Versions

یاقوب 1:3-3 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

برایانم، زۆرتان مه‌بنه‌ فێركار، بزانن لێپرسینه‌وه‌ی قورسترمان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت! چونكه‌ هه‌موومان له‌ زۆر شت ساتمه‌ ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر یه‌كێک هه‌یه‌ له‌ قسه‌كردن ساتمه‌ ناكات، ئه‌وه‌ مرۆڤێكی ته‌واوه‌ و ده‌توانێت جڵه‌وی هه‌موو له‌ش بگرێته‌ ده‌ست. لغاو ده‌كه‌ینه‌ ده‌می ئه‌سپ تاكو گوێڕایه‌ڵمان بێت، هه‌موو له‌شی ئاراسته‌ بكه‌ین.

هاوبەشی بکە
یاقوب 3 PNTZS

یاقوب 1:3-3 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

خوشکان و برایانم، زۆرتان مەبنە فێرکار، بزانن لێپرسینەوەی قورسترمان لەگەڵ دەکرێت. هەموومان لە زۆر شت هەڵە دەکەین. ئەگەر یەکێک هەیە لە قسەکردندا هەڵە ناکات، ئەوە مرۆڤێکی تەواوە و دەتوانێت جڵەوی هەموو جەستەی بگرێتە دەست. ئێمە لغاو دەکەینە دەمی ئەسپ تاکو گوێڕایەڵمان بێت و هەموو لەشی ئاراستە بکەین.

هاوبەشی بکە
یاقوب 3 KSS