یاقوب 8:2-12
یاقوب 8:2-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وراتی شاهانه‌تان هێناوه‌ته دی كه به‌گوێره‌ی په‌رتووكه‌كه ده‌فه‌رمووێ: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. چاک ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر جوداخوازی بكه‌ن، ئه‌وا گوناه ده‌كه‌ن و وه‌ک سه‌رپێچیكار له‌لایه‌ن ته‌وراته‌وه سه‌رزه‌نشت ده‌كرێن. چونكه ئه‌وه‌ی هه‌موو ته‌ورات بپارێزێت و ساتمه له یه‌كێكیان بكات، ئه‌وا له هه‌مووی تاوانباره. چونكه ئه‌وه‌ی فه‌رموویه‌تی: “داوێنپیسی مه‌كه”، هه‌روه‌ها فه‌رمووشیه‌تی: “مه‌كوژه”. ئه‌گه‌ر داوێنپیسیت نه‌كرد به‌ڵام یه‌كێكت كوشت، ئه‌وا سه‌رپێچی ته‌وراتت كردووه. ئاوا بدوێن و ئاوا كار بكه‌ن، وه‌ک به ته‌وراتی ئازادی حوكم بدرێن.
یاقوب 8:2-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر بەڕاستی شەریعەتی شاهانەتان هێناوەتە دی کە بەگوێرەی نووسراوە پیرۆزەکە دەڵێ: ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت،﴾ چاک دەکەن. بەڵام ئەگەر جیاکاری بکەن، ئەوا گوناه دەکەن و وەک سەرپێچیکار لەلایەن شەریعەتەوە سەرزەنشت دەکرێن، چونکە ئەوەی هەموو شەریعەت بەجێبهێنێت، بەڵام تەنها بەندێکی بشکێنێت، ئەوا لە هەمووی تاوانبارە. ئەوەی فەرموویەتی: ﴿داوێنپیسی مەکە،﴾ هەروەها فەرمووشیەتی: ﴿مەکوژە.﴾ ئەگەر داوێنپیسیت نەکرد بەڵام یەکێکت کوشت، ئەوا سەرپێچی شەریعەتت کردووە. ئاوا بدوێن و ئاوا کار بکەن، وەک ئەوەی بە شەریعەتی ئازادی حوکم بدرێن،