لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوب 1:2-7

یاقوب 1:2-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

برایانم، وه‌ک باوه‌ڕدار به‌ په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، په‌روه‌ردگاری شكۆ، جوداخوازی مه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر پیاوێک هاته‌ نێو كۆڕه‌كه‌تان، ئه‌نگوستیله‌ی زێڕی له‌ په‌نجه‌ بوو و به‌رگی نایاب بوو، هه‌روه‌ها هه‌ژارێكیش به‌ به‌رگی پیس، ته‌ماشای به‌رگه‌ نایابه‌كه‌تان كرد و وتتان: “لێره‌ دانیشه‌ باشه‌”، به‌ هه‌ژاره‌كه‌ش بڵێن: “له‌وێ ڕاوه‌سته‌” یان “له‌به‌رپێم دانیشه‌” ئایا له‌نێو خۆتان جیاوازی ناكه‌ن و بوونه‌ته‌ دادوه‌ری بیری خراپ؟ برا خۆشه‌ویسته‌كانم، گوێبگرن: ئایا خودا هه‌ژارانی ئه‌م جیهانه‌ی هه‌ڵنه‌بژاردووه‌ له‌ باوه‌ڕ ده‌وڵه‌مه‌ند بن و میراتگری پاشایه‌تی بن كه‌ به‌ڵێنی پێ داوه‌ته‌ ئه‌وانه‌ی خۆشیانده‌وێت؟ به‌ڵام ئێوه‌ سووكایه‌تیتان به‌ هه‌ژاره‌كه‌ كرد. ئایا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نین خۆیان به‌سه‌رتاندا ده‌سه‌پێنن و ڕاپێچی دادگاكانتان ده‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌وان نین كفر به‌و ناوه‌ چاكه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێی بانگكراون؟

هاوبەشی بکە
یاقوب 2 بخوێنەوە

یاقوب 1:2-7 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی خوشکان و برایانم، ئێمەی باوەڕداران بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، نابێت جیاکاری لەنێوان خەڵکی بکەین. ئەگەر پیاوێک هاتە ناو کۆڕەکەتان، ئەنگوستیلەی زێڕی لە پەنجە بوو و بەرگی نایاب بوو، هەروەها هەژارێکیش بە بەرگی پیس، تەماشای بەرگە نایابەکەتان کرد و گوتتان: «لێرە دانیشە باشە،» بە هەژارەکەش بڵێن: «لەوێ ڕابوەستە» یان «لەبەرپێم دانیشە،» ئایا لەنێوان خۆتاندا جیاکاری ناکەن و بە بیری خراپ حوکم بەسەر یەکدا نادەن؟ خوشک و برا خۆشەویستەکانم، گوێ بگرن: ئایا خودا هەژارانی ئەم جیهانەی هەڵنەبژاردووە تاکو لە باوەڕ دەوڵەمەند بن و میراتگری شانشین بن، کە بەڵێنی داوە بیدات بەوانەی خۆشیان دەوێت؟ بەڵام ئێوە سووکایەتیتان بە هەژارەکە کرد. ئایا دەوڵەمەندەکان نین خۆیان بەسەرتاندا دەسەپێنن و ڕاپێچی دادگاکانتان دەکەن؟ ئایا ئەوان نین کفر بەو ناوە چاکە دەکەن کە پێی بانگکراون؟

هاوبەشی بکە
یاقوب 2 بخوێنەوە