یاقوب 1:2-16
یاقوب 1:2-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایانم، وه‌ک باوه‌ڕدار به په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، په‌روه‌ردگاری شكۆ، جوداخوازی مه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر پیاوێک هاته نێو كۆڕه‌كه‌تان، ئه‌نگوستیله‌ی زێڕی له په‌نجه بوو و به‌رگی نایاب بوو، هه‌روه‌ها هه‌ژارێكیش به به‌رگی پیس، ته‌ماشای به‌رگه نایابه‌كه‌تان كرد و وتتان: “لێره دانیشه باشه”، به هه‌ژاره‌كه‌ش بڵێن: “له‌وێ ڕاوه‌سته” یان “له‌به‌رپێم دانیشه” ئایا له‌نێو خۆتان جیاوازی ناكه‌ن و بوونه‌ته دادوه‌ری بیری خراپ؟ برا خۆشه‌ویسته‌كانم، گوێ‌بگرن: ئایا خودا هه‌ژارانی ئه‌م جیهانه‌ی هه‌ڵنه‌بژاردووه له باوه‌ڕ ده‌وڵه‌مه‌ند بن و میراتگری پاشایه‌تی بن كه به‌ڵێنی پێ داوه‌ته ئه‌وانه‌ی خۆشیانده‌وێت؟ به‌ڵام ئێوه سووكایه‌تیتان به هه‌ژاره‌كه كرد. ئایا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نین خۆیان به‌سه‌رتاندا ده‌سه‌پێنن و ڕاپێچی دادگاكانتان ده‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌وان نین كفر به‌و ناوه چاكه ده‌كه‌ن كه پێی بانگ‌كراون؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وراتی شاهانه‌تان هێناوه‌ته دی كه به‌گوێره‌ی په‌رتووكه‌كه ده‌فه‌رمووێ: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. چاک ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر جوداخوازی بكه‌ن، ئه‌وا گوناه ده‌كه‌ن و وه‌ک سه‌رپێچیكار له‌لایه‌ن ته‌وراته‌وه سه‌رزه‌نشت ده‌كرێن. چونكه ئه‌وه‌ی هه‌موو ته‌ورات بپارێزێت و ساتمه له یه‌كێكیان بكات، ئه‌وا له هه‌مووی تاوانباره. چونكه ئه‌وه‌ی فه‌رموویه‌تی: “داوێنپیسی مه‌كه”، هه‌روه‌ها فه‌رمووشیه‌تی: “مه‌كوژه”. ئه‌گه‌ر داوێنپیسیت نه‌كرد به‌ڵام یه‌كێكت كوشت، ئه‌وا سه‌رپێچی ته‌وراتت كردووه. ئاوا بدوێن و ئاوا كار بكه‌ن، وه‌ک به ته‌وراتی ئازادی حوكم بدرێن. چونكه حوكمدان بێ به‌زه‌ییانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی نه‌بووه. به‌زه‌ییش له حوكمدان ده‌باته‌وه. برایانم، چ سوودێكی هه‌یه ئه‌گه‌ر یه‌كێک بڵێت باوه‌ڕم هه‌یه، به‌ڵام كرداری نه‌بێت؟ باوه‌ڕ ده‌توانێ ڕزگاری بكات؟ ئه‌گه‌ر خوشک و برایه‌ک ڕووت بوون و پێویستییان به خۆراكی ڕۆژانه هه‌بوو، یه‌كێكتان پێتان وتن: “به‌خێرچن، خۆتان گه‌رم بكه‌نه‌وه و تێر بخۆن” به‌ڵام پێداویستییه‌كانی ژیانیان نه‌ده‌نێ، چ سوودێكی هه‌یه؟
یاقوب 1:2-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خوشکان و برایانم، ئێمەی باوەڕداران بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، نابێت جیاکاری لەنێوان خەڵکی بکەین. ئەگەر پیاوێک هاتە ناو کۆڕەکەتان، ئەنگوستیلەی زێڕی لە پەنجە بوو و بەرگی نایاب بوو، هەروەها هەژارێکیش بە بەرگی پیس، تەماشای بەرگە نایابەکەتان کرد و گوتتان: «لێرە دانیشە باشە،» بە هەژارەکەش بڵێن: «لەوێ ڕابوەستە» یان «لەبەرپێم دانیشە،» ئایا لەنێوان خۆتاندا جیاکاری ناکەن و بە بیری خراپ حوکم بەسەر یەکدا نادەن؟ خوشک و برا خۆشەویستەکانم، گوێ بگرن: ئایا خودا هەژارانی ئەم جیهانەی هەڵنەبژاردووە تاکو لە باوەڕ دەوڵەمەند بن و میراتگری شانشین بن، کە بەڵێنی داوە بیدات بەوانەی خۆشیان دەوێت؟ بەڵام ئێوە سووکایەتیتان بە هەژارەکە کرد. ئایا دەوڵەمەندەکان نین خۆیان بەسەرتاندا دەسەپێنن و ڕاپێچی دادگاکانتان دەکەن؟ ئایا ئەوان نین کفر بەو ناوە چاکە دەکەن کە پێی بانگکراون؟ ئەگەر بەڕاستی شەریعەتی شاهانەتان هێناوەتە دی کە بەگوێرەی نووسراوە پیرۆزەکە دەڵێ: ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت،﴾ چاک دەکەن. بەڵام ئەگەر جیاکاری بکەن، ئەوا گوناه دەکەن و وەک سەرپێچیکار لەلایەن شەریعەتەوە سەرزەنشت دەکرێن، چونکە ئەوەی هەموو شەریعەت بەجێبهێنێت، بەڵام تەنها بەندێکی بشکێنێت، ئەوا لە هەمووی تاوانبارە. ئەوەی فەرموویەتی: ﴿داوێنپیسی مەکە،﴾ هەروەها فەرمووشیەتی: ﴿مەکوژە.﴾ ئەگەر داوێنپیسیت نەکرد بەڵام یەکێکت کوشت، ئەوا سەرپێچی شەریعەتت کردووە. ئاوا بدوێن و ئاوا کار بکەن، وەک ئەوەی بە شەریعەتی ئازادی حوکم بدرێن، چونکە حوکمدان بێ بەزەییانەیە بۆ ئەو کەسەی کە بێ بەزەیی بووە، بەڵام بەزەیی بەسەر حوکمداندا سەردەکەوێت. خوشکان و برایانم، چ سوودێکی هەیە ئەگەر یەکێک بڵێت باوەڕم هەیە، بەڵام کرداری نەبێت؟ ئایا ئەم جۆرە باوەڕە دەتوانێت ڕزگاری بکات؟ ئەگەر خوشک یان برایەک پێویستی بە جلوبەرگ و خواردنی ڕۆژانە هەبوو، یەکێکتان پێتان گوتن: «بەخێر بچن، جلی گەرم لەبەر بکەن، تێر بخۆن،» و پێداویستییەکانی ژیانیان نەدەنێ، چ سوودێکی هەیە؟