لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوب 9:1-16

یاقوب 9:1-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

با برای پایه‌نزم شانازی به‌ به‌رزییه‌كه‌ی بكات، ده‌وڵه‌مه‌ندیش به‌ نزمییه‌كه‌ی، چونكه‌ وه‌ک گوڵی گژوگیا له‌ناوده‌چێت. چونكه‌ خۆر به‌ گه‌رمییه‌كه‌ی هه‌ڵهات، گژوگیا وشک بوو و گوڵه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌ری و دیمه‌نی جوانی نه‌ما. به‌ هه‌مان شێوه‌، ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ ڕێگاكانی له‌ناوده‌چێت. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ به‌رگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌گرێت، چونكه‌ كه‌ سه‌لمێندرا “تاجی ژیان” وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێ داوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت. با كه‌س كاتێ تاقی ده‌كرێته‌وه‌ نه‌ڵێت: “له‌لایه‌ن خوداوه‌ تاقی ده‌كرێمه‌وه‌”. چونكه‌ خودا به‌ خراپه‌ تاقی ناكرێته‌وه‌، كه‌سیش تاقی ناكاته‌وه‌. به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێک به‌و هه‌وه‌سه‌ی هه‌یه‌تی تاقی ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر پێی ڕاكێشرا و هه‌ڵخه‌ڵه‌تا. كه‌ هه‌وه‌س سک بكات گوناهی لێ ده‌بێت، گوناهیش كه‌ گه‌شه‌ی كرد مه‌رگ به‌رهه‌م دێنێت. برایانی خۆشه‌ویستم، هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن.

هاوبەشی بکە
یاقوب 1 بخوێنەوە

یاقوب 9:1-16 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

با برای پایەنزم شانازی بە بەرزییەکەیەوە بکات، دەوڵەمەندیش بە نزمییەکەی، چونکە وەک گوڵی گژوگیا لەناودەچێت. لەبەر ئەوەی ڕۆژ بە گەرمییە سووتێنەرەکەی هەڵدێت، گژوگیا وشک دەبێت و گوڵەکەی هەڵدەوەرێت و دیمەنی جوانی نامێنێت. بە هەمان شێوە، دەوڵەمەندیش کاتێک سەرقاڵە بە کارەکانییەوە لەناودەچێت. خۆزگە دەخوازرێت بەوەی بەرگەی تاقیکردنەوە دەگرێت، چونکە کە سەلمێنرا تاجی ژیان وەردەگرێت، ئەوەی خودا بەڵێنی داوە بیدات بەوانەی خۆشیان دەوێت. کاتێک کەسێک تاقی دەکرێتەوە، با نەڵێت: «لەلایەن خوداوە تاقی دەکرێمەوە،» چونکە خودا لە کاری خراپەدا تاقی ناکرێتەوە، ئەویش کەس بەو شێوەیە تاقی ناکاتەوە. بەڵام هەرکەسێک بەو ئارەزووە خراپەی کە هەیەتی تاقی دەکرێتەوە، ئەگەر پێی ڕاکێشرا و هەڵخەڵەتا. کە ئارەزووی خراپ سک بکات گوناهی لێ دەبێت، گوناهیش کە گەشەی کرد مردن بەرهەم دێنێت. خوشک و برایانی خۆشەویستم، هەڵمەخەڵەتێن.

هاوبەشی بکە
یاقوب 1 بخوێنەوە