لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوب 17:1-22

یاقوب 17:1-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

هه‌موو به‌خشینێكی چاک و هه‌موو به‌هره‌یه‌كی ته‌واو له‌لایه‌ن سه‌ره‌وه‌یه‌، له‌لای باوكی ڕووناكییه‌كانه‌وه‌ دێته‌ خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ی ناگۆڕێت و سێبه‌ری خولانه‌وه‌ی نییه‌. خواستی له‌سه‌ر بوو كه‌وا به‌ وشه‌ی ڕه‌وا له‌دایكببین، تاكو ببینه‌ نۆبه‌ره‌ی ئافریده‌كانی. كه‌واته‌ برایانی خۆشه‌ویستم: با هه‌ر مرۆڤێک له‌ گوێگرتن خێرا بێت، له‌ قسه‌كردن له‌سه‌ره‌خۆ بێت، له‌ تووڕه‌بوون خاو بێت. چونكه‌ تووڕه‌یی مرۆڤ بێتاوانیی خودا ناهێنێته‌‌ كایه‌وه‌. بۆیه‌ هه‌موو گڵاوی و گه‌شه‌كردنێكی به‌دكاری دابكه‌نن، ئه‌و وشه‌یه‌ی كه‌ له‌ ئێوه‌دا چاندراوه‌ به‌ دڵنه‌رمییه‌وه‌ وه‌ریبگرن، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت گیانتان ڕزگار بكات. به‌ڵام ته‌نها گوێگری وشه‌كه‌ مه‌بن، به‌ڵكو كاری پێ بكه‌ن، ئه‌گینا خۆتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.

هاوبەشی بکە
یاقوب 1 بخوێنەوە