یاقوب 12:1-21
یاقوب 12:1-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه به‌رگه‌ی تاقیكردنه‌وه ده‌گرێت، چونكه كه سه‌لمێندرا “تاجی ژیان” وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێ داوه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت. با كه‌س كاتێ تاقی ده‌كرێته‌وه نه‌ڵێت: “له‌لایه‌ن خوداوه تاقی ده‌كرێمه‌وه”. چونكه خودا به خراپه تاقی ناكرێته‌وه، كه‌سیش تاقی ناكاته‌وه. به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێک به‌و هه‌وه‌سه‌ی هه‌یه‌تی تاقی ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر پێی ڕاكێشرا و هه‌ڵخه‌ڵه‌تا. كه هه‌وه‌س سک بكات گوناهی لێ ده‌بێت، گوناهیش كه گه‌شه‌ی كرد مه‌رگ به‌رهه‌م دێنێت. برایانی خۆشه‌ویستم، هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن. هه‌موو به‌خشینێكی چاک و هه‌موو به‌هره‌یه‌كی ته‌واو له‌لایه‌ن سه‌ره‌وه‌یه، له‌لای باوكی ڕووناكییه‌كانه‌وه دێته خواره‌وه، ئه‌وه‌ی ناگۆڕێت و سێبه‌ری خولانه‌وه‌ی نییه. خواستی له‌سه‌ر بوو كه‌وا به وشه‌ی ڕه‌وا له‌دایكببین، تاكو ببینه نۆبه‌ره‌ی ئافریده‌كانی. كه‌واته برایانی خۆشه‌ویستم: با هه‌ر مرۆڤێک له گوێگرتن خێرا بێت، له قسه‌كردن له‌سه‌ره‌خۆ بێت، له تووڕه‌بوون خاو بێت. چونكه تووڕه‌یی مرۆڤ بێتاوانیی خودا ناهێنێته كایه‌وه. بۆیه هه‌موو گڵاوی و گه‌شه‌كردنێكی به‌دكاری دابكه‌نن، ئه‌و وشه‌یه‌ی كه له ئێوه‌دا چاندراوه به دڵنه‌رمییه‌وه وه‌ریبگرن، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت گیانتان ڕزگار بكات.
یاقوب 12:1-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
خۆزگە دەخوازرێت بەوەی بەرگەی تاقیکردنەوە دەگرێت، چونکە کە سەلمێنرا تاجی ژیان وەردەگرێت، ئەوەی خودا بەڵێنی داوە بیدات بەوانەی خۆشیان دەوێت. کاتێک کەسێک تاقی دەکرێتەوە، با نەڵێت: «لەلایەن خوداوە تاقی دەکرێمەوە،» چونکە خودا لە کاری خراپەدا تاقی ناکرێتەوە، ئەویش کەس بەو شێوەیە تاقی ناکاتەوە. بەڵام هەرکەسێک بەو ئارەزووە خراپەی کە هەیەتی تاقی دەکرێتەوە، ئەگەر پێی ڕاکێشرا و هەڵخەڵەتا. کە ئارەزووی خراپ سک بکات گوناهی لێ دەبێت، گوناهیش کە گەشەی کرد مردن بەرهەم دێنێت. خوشک و برایانی خۆشەویستم، هەڵمەخەڵەتێن. هەموو بەخشینێکی چاک و بەهرەیەکی تەواو لەلایەن سەرەوەیە، لەلای باوکی ڕووناکییەکانەوە دێتە خوارەوە، ئەوەی ناگۆڕێت و سێبەری خولانەوەی نییە. خواستی لەسەر بوو کە بە وشەی ڕاستی لەدایک ببین، تاکو ببینە نۆبەرەی بەدیهێنراوانی. خوشک و برا خۆشەویستەکانم، ئەمەتان بیر نەچێت: با هەر مرۆڤێک لە گوێ‌گرتن‌دا خێرا بێت، لە قسەکردندا لەسەرخۆ بێت، لە تووڕەبووندا خاو بێت، چونکە تووڕەیی مرۆڤ ڕاستودروستی خودا ناهێنێتە کایەوە. کەواتە هەموو گڵاوی و گەشەکردنێکی بەدکاری دابکەنن، ئەو وشەیەی کە لە ئێوەدا چانراوە بە دڵنەرمییەوە وەریبگرن، ئەوەی دەتوانێت گیانتان ڕزگار بکات.