ئیشایا 10:66-13
ئیشایا 10:66-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئەی هەموو خۆشەویستانی ئۆرشەلیم، لەگەڵی دڵخۆش بن و تێیدا شاد بن، ئەی هەموو ئەوانەی شیوەنی بۆ دەگێڕن، بە تەواوی لەگەڵی دڵخۆش بن. بۆ ئەوەی شیری مەمکی بمژن و تێر و ئارام بن هەتا لە پڕی شکۆمەندییەکەی بخۆنەوە و چێژ ببینن.» سەبارەت بەمەش یەزدان بەم جۆرە دەفەرموێت: «ئەوەتا من ئاشتی بەسەردا دەشکێنمەوە وەک ڕووبار و شکۆمەندی نەتەوەکان وەک جۆگەیەکی ڕاماڵ، جا ئێوە شیر دەدرێن و لە ئامێز دەگیرێن و لەسەر ئەژنۆکان ڕادەژەنرێن. وەک کەسێک دایکی دڵنەوایی بکات، منیش ئاوا دڵنەواییتان دەکەم، بە ئۆرشەلیم دڵنەوایی دەکرێن.»
هاوبەشی بکە
ئیشایا 66 بخوێنەوە