ئیشایا 5:64-7
ئیشایا 5:64-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
تۆ دێیت بۆ یارمەتی ئەوانەی بە دڵخۆشییەوە کاری ڕاستودروستی دەکەن، ئەوانەی بیر لە ڕێگاکانت دەکەنەوە هەتا پەیڕەوی بکەن. بەڵام کاتێک ئێمە بە بەردەوامی گوناهمان لە دژی ئەوان کرد، تۆ تووڕە بوویت. ئیتر چۆن ڕزگار دەبین؟ هەموومان وەک کەسێکی گڵاومان لێ هات، هەموو کاری ڕاستودروستیمان وەک پەڕۆی پیسی مانگانەی ئافرەت بوو. هەموو وەک گەڵا سیس بووین، تاوانەکانمان وەک با هەڵماندەگرێت. کەس نییە بە ناوی تۆوە نزا بکات یان وریابێت بۆ ئەوەی خۆی بە تۆوە بگرێت، چونکە ڕووی خۆتت لێمان شاردەوە و بە دەست تاوانەکانمان ئێمەت تواندەوە.
هاوبەشی بکە
ئیشایا 64 بخوێنەوە