ئیشایا 4:50-8
ئیشایا 4:50-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدانی باڵادەست زمانی فێربووانی پێم بەخشی بۆ ئەوەی بزانم کە چۆن بە قسە یارمەتی ماندوو بدەم. هەموو بەیانییەک بەخەبەرم دەهێنێتەوە، گوێی من بەئاگا دەهێنێت بۆ سەرنجدان وەک قوتابی. یەزدانی باڵادەست گوێیەکانی منی کردەوە، منیش یاخی نەبووم، بەرەو دوا هەڵنەگەڕامەوە. پشتم ڕاگرت بۆ ئەوەی لێی بدەن، ڕوومەتیشم بۆ ئەوەی ڕیشم بڕننەوە. ڕووی خۆمم دانەپۆشی لە گاڵتەپێکردن و تفلێکردن. لەبەر ئەوەی یەزدانی باڵادەست یارمەتیم دەدات، ڕیسوا نابم، لەبەر ئەوە ڕووی خۆمم وەک بەردەئەستێ لێکرد، دەزانم شەرمەزار نابم. ئەوەی بێتاوانم دەکات نزیکە، کێ سکاڵا لە من دەکات؟ با پێکەوە ڕابوەستین، کێ خاوەنی سکاڵایە لە دژی من؟ با لێم بێتە پێش!
هاوبەشی بکە
ئیشایا 50 بخوێنەوە