ئیشایا 1:5-5
ئیشایا 1:5-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
با گۆرانی بڵێم بۆ خۆشەویستەکەم، گۆرانی خۆشەویستەکەم بۆ ڕەزەمێوەکەی: خۆشەویستەکەم ڕەزەمێوێکی هەبوو لەسەر گردێکی بەپیت. بنکۆڵی کرد و بەردی لێ بژار کرد، شامێویشی لێ چاند. قوللەیەکی چاودێری لە ناوەڕاست بنیاد نا، هەروەها گوشەرێکی تێدا هەڵکۆڵی. بە هیوا بوو ترێی باش بگرێت، بەڵام ترێی خراپی گرت. «ئێستا ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم و ئەی پیاوانی یەهودا، تکایە لەنێوان من و ڕەزەمێوەکەم دادوەری بکەن. چی دی هەیە بۆ ڕەزەمێوەکەم بکرێت کە من نەمکردبێت؟ کاتێک من هیوادار بووم ترێی باش بگرێت، بۆچی ترێی خراپی گرت؟ ئێستا پێتان دەڵێم چی لە ڕەزەمێوەکەم دەکەم: پەرژینەکەی لێ دەکەمەوە و وێران دەبێت، دیوارەکەی دەڕووخێنم، دەبێتە پێپەست.
هاوبەشی بکە
ئیشایا 5 بخوێنەوە