لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئیشایا 1:48-3 - Compare All Versions

ئیشایا 1:48-3 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

«گوێ لەمە بگرن، ئەی بنەماڵەی یاقوب، ئێوە پێتان دەگوترێت ئیسرائیل، ئێوە لە پشتی یەهوداوە دەرچوون، ئێوە بە ناوی یەزدانەوە سوێند دەخۆن، ناوی خودای ئیسرائیل دەهێنن، بەڵام نەک بە دڵسۆزی و نەک بە ڕاستودروستی، بە خۆتان دەڵێن، خەڵکی شاری پیرۆز و خۆتان دەدەنە پاڵ خودای ئیسرائیل کە ناوی یەزدانی سوپاسالارە: سەرەتاکانم لە کۆنەوە ڕاگەیاندووە، لە دەمی منەوە هاتوونەتە دەرەوە و وام کرد ببیسترێن، لەپڕ کردم و ڕوویان دا.

هاوبەشی بکە
ئیشایا 48 KSS