لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئیشایا 1:12-3 - Compare All Versions

ئیشایا 1:12-3 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

لەو ڕۆژەدا دەڵێیت: «ئەی یەزدان، ستایشت دەکەم، هەرچەندە لێم تووڕە بوویت، بەڵام تووڕەییەکەت لە من دامرکایەوە و دڵت دامەوە. ئەوەتا خودای ڕزگاریی من، دڵنیا دەبم و ناترسم، چونکە یەزدانی پەروەردگار هێز و سروودی منە و ئەو بوو بە ڕزگاریم.» بە شادییەوە ئاو دەکێشنەوە لە کانییەکانی ڕزگاری.

هاوبەشی بکە
ئیشایا 12 KSS