هۆشەع 4:4-7
هۆشەع 4:4-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«بەڵام با کەس سکاڵا نەکات و کەسیش تاوانبار نەکرێت، چونکە گەلەکەی تۆ وەک ئەوانەن کە سکاڵا لە کاهین دەکەن. تۆش بە ڕۆژ تێکدەشکێیت و بە شەویش پێغەمبەر لەگەڵت تێکدەشکێت، منیش دایکت لەناودەبەم. گەلەکەم بەهۆی نەزانینەوە لەناوچووە. «لەبەر ئەوەی تۆ زانینت ڕەتکردەوە، منیش ڕەتت دەکەمەوە لەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەیت. لەبەر ئەوەی فێرکردنەکانی خودای خۆتت لەیاد کرد، منیش نەوەکانت لەیاد دەکەم. ئەوەندەی کاهینەکان زیاد بوون، ئەوەندەش گوناهیان لە دژی من کرد، منیش شکۆیان دەگۆڕم بۆ شەرمەزاری.
هاوبەشی بکە
هۆشەع 4 بخوێنەوە