عیبرانییەکان 22:9-24
عیبرانییەکان 22:9-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌گوێره‌ی ته‌ورات نزیكه‌ی هه‌موو شتێک به خوێن پێگه‌رد ده‌بێته‌وه، لێخۆشبوونی گوناهیش بێ خوێنڕشتن نابێت! بێگه‌ردكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شته ئاسمانییه‌كان ده‌بووایه ئاوا بكرێت، به‌ڵام خودی شته ئاسمانییه‌كان به قوربانیی باشتر له‌مانه بێگه‌رد ده‌بنه‌وه. چونكه مه‌سیح نه‌چووه پارساگای ده‌ستكرد كه له‌به‌رگیراوه‌ی شته ڕاسته‌قینه‌كه‌یه، به‌ڵكو بۆ خودی ئاسمان، ئێستاش له‌به‌ر ڕووی خودا له‌پێناوی ئێمه ده‌رده‌كه‌وێت.
عیبرانییەکان 22:9-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەگوێرەی تەورات نزیکەی هەموو شتێک بە خوێن پاک دەبێتەوە، لێخۆشبوونی گوناهیش بێ خوێنڕشتن نابێت. پاککردنەوەی وێنەی شتە ئاسمانییەکان دەبووایە ئاوا بکرێت، بەڵام خودی شتە ئاسمانییەکان بە قوربانی باشتر لەمانە پاک دەبنەوە، چونکە مەسیح نەچووە پیرۆزگای دەستکرد کە لەبەرگیراوەی شتە ڕاستەقینەکەیە، بەڵکو خودی ئاسمان، ئێستاش لەوێ لەبەردەم خودا بۆ ئێمە دەردەکەوێت.