عیبرانییەکان 1:9-4
عیبرانییەکان 1:9-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر په‌یمانه یه‌كه‌مه‌كه ڕێوڕه‌سمی ڕاژه و پارساگای زه‌مینیی هه‌بوو. چونكه نشینگه‌ی یه‌كه‌م ڕاخرا، چرادان و مێز و نانی ته‌رخانكراوی تێدابوو، كه پێی ده‌ووترێ “پارساگا”. پشتی په‌رده‌ی دووه‌م، ژوورێک هه‌بوو پێی ده‌ووترێ “هه‌ره‌پارساگا”، بخووردانێكی زێڕین و چه‌مه‌دانی په‌یمانی تێدایه كه له هه‌موو لایه‌ک به زێڕ ڕووپۆش كراوه، له‌نێو ئه‌مه‌ش گۆزه‌یه‌كی زێڕین هه‌بوو مه‌نی تێدابوو، له‌گه‌ڵ گۆچانه‌كه‌ی هاڕون، كه گه‌ڵای سه‌وزی كردبوو، هه‌روه‌ها ته‌خته به‌ردینه‌كانی په‌یمان.
عیبرانییەکان 1:9-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕاستە کە پەیمانەکەی یەکەم ڕێوڕەسمی خزمەت و پیرۆزگای زەمینییە. چادری پەرستن هەڵدرا، لە ژووری یەکەم چرادان و مێز و نانی تەرخانکراوی تێدابوو کە پێی دەگوترا شوێنی پیرۆز. پشتی پەردەی دووەم، ژوورێک هەبوو پێی دەگوترا شوێنی هەرەپیرۆز، بخووردانێکی زێڕین و سندوقی پەیمانی تێدابوو کە لە هەموو لایەکانی بە زێڕ ڕووپۆش کرابوو. لەناو ئەمەش گۆزەیەکی زێڕین هەبوو مەنی تێدابوو، لەگەڵ گۆچانەکەی هارون کە گەڵای سەوزی کردبوو، هەروەها دوو تەختە بەردەکەی پەیمان.