عیبرانییەکان 4:8-6
عیبرانییەکان 4:8-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بووایه، نه‌ده‌بووه كاهین، چونكه كه‌سانێكی هه‌ن به‌گوێره‌ی ته‌ورات قوربانی بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی وێنه و سێبه‌ری شته ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ن، كه مووشێش به‌ته‌مابوو نشینگه‌كه دروستبكات، ئاگادار كرایه‌وه: “بڕوانه كه هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه دروست بكه‌ی كه له‌سه‌ر كێوه‌كه پیشانت دراوه”. به‌ڵام ئیشۆع ئێستا ڕاژه‌ێكی زۆر نایابتری له‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ستكه‌وت، كه نێوانگری په‌یمانێكی مه‌زنتره، چونكه له‌سه‌ر به‌ڵێنی باشتر بنیادنراوه.
عیبرانییەکان 4:8-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر لەسەر زەوی بووایە، نەدەبووە کاهین، چونکە کەسانێکی هەیە بەگوێرەی تەورات قوربانی بکات. ئەوانەی خزمەتی وێنە و سێبەری شتە ئاسمانییەکان دەکەن، کە موساش بەتەمابوو چادری پەرستن دروستبکات، ئاگادار کرایەوە: ﴿بڕوانە کە هەموو شتێک لەسەر ئەو نموونەیە دروستبکەی کە لەسەر کێوەکە پیشانت دراوە.﴾ بەڵام لەڕاستیدا ئەو خزمەتەی کە عیسا وەریگرت لە خزمەتی ئەوان زۆر نایابترە، بەو ئاستەی کە خۆی پەیوەندی ڕێکخەرە بۆ پەیمانێکی باشتر، چونکە پەیمانە نوێیەکەی لەسەر بەڵێنی باشتر بنیاد نراوە.