عیبرانییەکان 9:6-12
عیبرانییەکان 9:6-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خۆشه‌ویستان، هه‌رچه‌نده ئاوا قسه ده‌كه‌ین، دڵنیا بووین ده‌رباره‌ی ئێوه ڕه‌وشێكی باشتر هه‌یه كه تایبه‌ته به ڕزگاری. چونكه خودا سته‌مكار نییه تاكو له‌یاد بكات، كاری ئێوه و ئه‌و خۆشویستنه‌ی بۆ ناوی ئه‌و ده‌رتانبڕی له ڕاژه‌كردنی پارسا‌كان و هه‌روا ڕاژه‌ش ده‌كه‌ن. ئێمه‌ش ده‌خوازین هه‌ر یه‌كێكتان هه‌مان دڵگه‌رمی ده‌ربخات بۆ دڵنیایی ته‌واوی هیوا تا كۆتایی، تاكو ته‌مبه‌ڵ نه‌بن، به‌ڵكو لاسایی ئه‌وانه بكه‌نه‌وه كه به باوه‌ڕ و ئارامگرتن میراتگری به‌ڵێنه‌كانن.
عیبرانییەکان 9:6-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خۆشەویستان، هەرچەندە ئاوا قسە دەکەین، دڵنیا بووین لەبارەی ئێوەوە ڕەوشێکی باشتر هەیە کە تایبەتە بە ڕزگاری. خودا زۆردار نییە کاری ئێوە لەبیر بکات، هەروەها ئەو خۆشەویستییەتان لەبیر ناکات کە بۆ خودا لە خزمەتکردنی گەلی پیرۆزی خۆی دەرتانبڕی و هەتا ئێستا بەردەوامن. ئێمەش خوازیارین هەر یەکێکتان هەمان دڵگەرمی دەربخات بۆ دڵنیایی تەواوی هیوا هەتا کۆتایی، بۆ ئەوەی تەمبەڵ نەبن، بەڵکو لاسایی ئەوانە بکەنەوە کە بە باوەڕ و ئارامگرتن میراتگری بەڵێنەکانن.