لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبرانییەکان 1:6-8

عیبرانییەکان 1:6-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

بۆیه‌ كه‌ وازمان له‌ فێركردنی سه‌ره‌تایی ده‌رباره‌ی مه‌سیح هێنا، تا به‌ره‌و پێگه‌یشتن بڕۆین، دیسان بناغه‌ڕێژی ناكه‌ین بۆ تۆبه‌كردن له‌ كرداره‌ مردووه‌كان و باوه‌ڕهێنان به‌ خودا، فێركردنی عه‌مادكردن و ده‌ست له‌سه‌ر دانان، هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان و سزادانی جاویدانی. ئه‌گه‌ر خودا ڕێگا بدات ئه‌مه‌ش ده‌كه‌ین. چونكه‌ ئه‌وانه‌ی جارێک ڕووناک كراونه‌ته‌وه‌ و تامی به‌هره‌ ئاسمانیه‌كانیان كردووه‌ و به‌شدار بوونه‌ له‌ ڕووحی پارسا، هه‌روه‌ها تامی وشه‌ی باشی خودا و هێزه‌كانی ڕۆژگاری داهاتوویان كردووه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌، ئه‌وا ناكرێ بۆ تۆبه‌كردن نوێ بكرێنه‌وه‌، چونكه‌ بۆ خۆیان ڕۆڵه‌ی خودا له‌خاچده‌ده‌نه‌وه‌ و ڕیسوای ده‌كه‌ن. چونكه‌ زه‌وی له‌و بارانه‌ی خوارده‌وه‌ كه‌ چه‌ندین جار دێته‌ سه‌ری، ڕووه‌كێک ده‌دات كه‌ گونجاوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی بۆیان كێڵدراوه‌، له‌ خوداشه‌وه‌ داڕشتی ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دڕک و داڵی به‌رهه‌م هێنا، ئه‌وا ناڕه‌وا و نزیكی نه‌فره‌ته‌، كۆتاییه‌كه‌ی سووتانه‌.

عیبرانییەکان 1:6-8 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بۆیە کە وازمان لە فێرکردنی سەرەتایی لەبارەی مەسیح هێنا، با بەرەو پێگەیشتن بڕۆین، دیسان بناغەڕێژی ناکەین بۆ تۆبەکردن لەو کارانەی کە دەبنە هۆی مردن و باوەڕهێنان بە خودا، فێرکردن دەربارەی لەئاوهەڵکێشان و دەست لەسەر دانان و هەستانەوەی مردووان و لێپرسینەوەی هەتاهەتایی. ئەگەر خودا ڕێگا بدات، ئەمەش دەکەین. ناکرێ ئەوانەی جارێک ڕووناک کراونەتەوە و تامی بەهرەی ئاسمانییان کردووە و بەشدار بوونە لە ڕۆحی پیرۆز، هەروەها تامی باشی وشەی خودا و هێزەکانی جیهانی داهاتوویان کردووە، ئەگەر هەڵگەڕانەوە، بۆ تۆبەکردن نوێ بکرێنەوە، چونکە بۆ خۆیان کوڕی خودا لە خاچ دەدەنەوە و ڕیسوای دەکەن. لەبەر ئەوەی زەوی لەو بارانە دەخواتەوە کە چەندین جار دێتە سەری، ڕووەکێکی بە سوود دەدات بۆ ئەوانەی بۆیان کێڵدراوە، لە خوداشەوە بەرەکەتدار دەبێت. بەڵام ئەگەر دڕک و داڵی بەرهەم هێنا، ئەوا پووچە و نزیکە لە نەفرەت، کۆتاییەکەشی سووتانە.