عیبرانییەکان 7:5-10
عیبرانییەکان 7:5-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع له ڕۆژانی جه‌سته‌ی خۆیدا، نوێژ و پاڕانه‌وه‌ی به هاواری توند و فرمێسكه‌وه پێشكه‌ش كرد، بۆ توانادار تا له مه‌رگ ڕزگاری بكات، ئیتر له‌به‌ر خواترسییه‌كه‌ی گوێی لێ گیرا. هه‌رچه‌نده ڕۆڵه‌یه‌تی، له‌و ئازارانه‌ی چێژتی فێری گوێڕایه‌ڵی بوو، كه ته‌واو كرا، بووه سه‌رچاوه‌ی ڕزگاریی جاویدانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌بن. له‌لای خوداشه‌وه به كاهینی باڵا ناونرا، له پله‌ی مه‌لكزده‌ق.
عیبرانییەکان 7:5-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا لە ماوەی ژیانی لەسەر زەوی، بە هاواری توند و فرمێسکەوە نوێژ و پاڕانەوەی پێشکەش بە خودا کرد، ئەوەی توانای ڕزگارکردنیی هەبوو لە مردن، ئیتر لەبەر لەخواترسییەکەی گوێی لێ گیرا. هەرچەندە عیسا کوڕی خودا بوو، بەڵام بەو ئازارانەی کە چێژتی فێری گوێڕایەڵی بوو و لە ڕێی ئازارەکانیەوە بووە مرۆڤێکی پڕ و تەواو، بەم ڕێگایە بووە سەرچاوەی ڕزگاریی هەتاهەتایی بۆ هەموو ئەوانەی گوێڕایەڵی دەبن. ئیتر لەلای خوداشەوە بە سەرۆکی کاهینان ناونرا، لە پلەی مەلکیسادق.