لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبرانییەکان 5:5-11

عیبرانییەکان 5:5-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ هه‌مان شێوه‌، مه‌سیح خۆی شكۆدار نه‌كرد تاكو ببێته‌ كاهینی باڵا، به‌ڵكو خودا پێی فه‌رموو: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه‌ باوكت”. وه‌ک له‌ شوێنێكی دیكه‌ش ده‌فه‌رمووێ: “تاهه‌تایه‌ تۆ كاهینیت، له‌ پله‌ی مه‌لكزده‌ق”. ئیشۆع له‌ ڕۆژانی جه‌سته‌ی خۆیدا، نوێژ و پاڕانه‌وه‌ی به‌ هاواری توند و فرمێسكه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد، بۆ توانادار تا له‌ مه‌رگ ڕزگاری بكات، ئیتر له‌به‌ر خواترسییه‌كه‌ی گوێی لێ گیرا. هه‌رچه‌نده‌ ڕۆڵه‌یه‌تی، له‌و ئازارانه‌ی چێژتی فێری گوێڕایه‌ڵی بوو، كه‌ ته‌واو كرا، بووه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕزگاریی جاویدانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌بن. له‌لای خوداشه‌وه‌ به‌ كاهینی باڵا ناونرا، له‌ پله‌ی مه‌لكزده‌ق. له‌ باره‌ی ئه‌مه‌وه‌ قسه‌مان زۆره‌، به‌ڵام ڕوونكردنه‌وه‌ی گرانه‌، چونكه‌ گوێتان گران بووه‌.