عیبرانییەکان 12:5-14
عیبرانییەکان 12:5-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ده‌بووایه له‌به‌ر كاته‌كه ببوونایه‌ته ڕابی، به‌ڵكو پێویستتانه یه‌كێک بنه‌ماكانی سه‌ره‌تای وشه‌ی خوداتان فێر بكاته‌وه. پێویستتان به شیره، نه‌ک خۆراكی پته‌و. چونكه هه‌ر یه‌كێک شیره‌خۆر بێت ئه‌وا كه‌مزانه له وشه‌ی خوداناسی، چونكه ساوایه. به‌ڵام خۆراكی پته‌و بۆ پێگه‌یشتووانه، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی مه‌شق هه‌سته‌كانیان له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی چاكه و خراپه ڕاهاتووه.
عیبرانییەکان 12:5-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەرچەندە دەبووایە ئێوە ئێستا مامۆستا بوونایە، پێویستتان بە کەسێکە دیسان بنەما سەرەکییەکانی وشەی خوداتان فێر بکات. واتان لێ هاتووە پێویستتان بە شیر بێت نەک خۆراکی بەهێز. هەر یەکێک شیرەخۆرە بێت ئەوا لە فێرکردنی ڕاستودروستی ڕانەهاتووە، چونکە ساوایە. بەڵام خۆراکی بەهێز بۆ ئەوانەیە کە پێگەیشتوون، ئەوانەی کە بە بەردەوامی مەشقیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن چاکە و خراپە جیا بکەنەوە.