عیبرانییەکان 3:4-8 - Compare All Versions
عیبرانییەکان 3:4-8 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
چونكه ئێمه‌ی باوه‌ڕدار ده‌چینه نێو حه‌سانه‌وه‌كه‌ی، وه‌ک فه‌رموویه‌تی: “له تووڕه‌بوونمدا سوێندم خوارد: نایه‌نه نێو حه‌سانه‌وه‌ی من”. هه‌رچه‌نده كاره‌كان له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه ته‌واو بوون. چونكه ده‌رباره‌ی حه‌وته‌مه‌كه له شوێنێكدا فه‌رموویه‌تی: “ئینجا خودا له ڕۆژی حه‌وته‌مدا له هه‌موو كاره‌كانی پشووی دا”. دیسان له‌مه‌شدا: “نایه‌نه نێو حه‌سانه‌وه‌ی من”. بۆیه كه بۆ هه‌ندێک ماوه بچنه ژووره‌وه، ئه‌وانه‌ی پێشتر موژده‌یان پێدرا، له‌به‌ر یاخیبوون نه‌چوونه ژووره‌وه. دیسان خودا ڕۆژێكی دیاری كرد، به‌هۆی داوید ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌مڕۆ” دوای ماوه‌یه‌كی زۆر، وه‌ک فه‌رمووبووی: “ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌وتان بیست، دڵتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن”. چونكه ئه‌گه‌ر یه‌شوع ئه‌وانی بهێنایه حه‌سانه‌وه، ئه‌وا پاش ئه‌وه خودا باسی ڕۆژێكی دیكه‌ی نه‌ده‌كرد.
عیبرانییەکان 3:4-8 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
ئێمەی باوەڕدار دەچینە ناو حەسانەوەی خودا، هەروەک خۆی فەرموویەتی: ﴿بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد: «نایەنە ناو حەسانەوەی من.»﴾ هەرچەندە کارەکان لە دامەزراندنی جیهانەوە تەواو بوون. لە شوێنێکدا دەربارەی ڕۆژی حەوتەمی هەفتە فەرموویەتی: ﴿ئیتر خودا لە ڕۆژی حەوتەم لە هەموو کارەکانی پشووی دا.﴾ دیسان لەو دەقەدا دەفەرموێت: ﴿نایەنە ناو حەسانەوەی من.﴾ ئەوانەی پێشتر مزگێنییان درایێ نەیانتوانی بچنە شوێنی حەسانەوەی خودا، چونکە یاخیبوون. ئیتر شتێکی ڕوونە کە شوێنی حەسانەوەی خودا چاوەڕێی کەسانی دیکە دەکات. دیسان خودا ڕۆژێکی دیاری کرد، ناوی ئەو ڕۆژەشی نا «ئەمڕۆ»، کاتێک لەدوای ماوەیەکی زۆر لە ڕێگەی داودی پێغەمبەرەوە قسەی کرد، هەروەک پێشتر باسمان کرد: ﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت، دڵی خۆتان ڕەق مەکەن.﴾ لەبەر ئەوەی ئەگەر یەشوع ئەوانی بحەساندبایەوە، ئەوا پاش ئەوە خودا باسی ڕۆژێکی دیکەی نەدەکرد.