عیبرانییەکان 14:3-19
عیبرانییەکان 14:3-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه بووینه هاوبه‌شی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر تا پایان ده‌ست بگرین به‌و متمانه‌یه‌ی له سه‌ره‌تاوه هه‌مانه. وه‌ک وتراوه: “ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌وتان بیست، دڵتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن وه‌ک له یاخیبوونه‌كه‌دا”. جا كێن ئه‌وانه‌ی بیستیان و یاخیبوون؟ ئایا هه‌موو ئه‌وانه نه‌بوون كه له میسڕ به ڕابه‌رایه‌تی مووشێ ده‌رچوون؟ خودا بۆ ماوه‌ی چل ساڵ له كێ تووڕه بوو؟ ئه‌وانه نه‌بوون كه گوناهیان كرد و له بیاباندا ته‌رمه‌كانیان كه‌وت؟ سوێندی له كێ خوارد كه “ناچێته حه‌سانه‌وه‌كه‌ی”، ئایا له‌وانه نه‌بوو كه گوێڕایه‌ڵ نه‌بوون؟ ئێمه‌ش ده‌بینین له‌به‌ر بێباوه‌ڕی نه‌یانتوانی بچنه ژووره‌وه.
عیبرانییەکان 14:3-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بووینەتە هاوبەشی مەسیح، ئەگەر هەتا کۆتایی دەستبگرین بەو متمانەیەی لە سەرەتاوە هەمانە. وەک چۆن گوتراوە: ﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت، دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا.﴾ جا کێن ئەوانەی بیستیان و یاخیبوون؟ ئایا هەموو ئەوانە نەبوون کە لە میسر بە ڕابەرایەتی مو‌سا هاتنە دەرەوە؟ خودا بۆ ماوەی چل ساڵ لە کێ تووڕە بوو؟ ئایا لەوانە نەبوو کە گوناهیان کرد و لە بیاباندا تەرمەکانیان کەوت؟ خودا سوێندی لە کێ خوارد کە ناچێتە حەسانەوەکەی؟ ئایا لەوانە نەبوو کە یاخیبوون؟ هەر بۆیە دەبینین لەبەر بێباوەڕییان نەیانتوانی بچنە شوێنی حەسانەوەکەی.