عیبرانییەکان 10:2-16
عیبرانییەکان 10:2-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه له خودا ده‌وه‌شایه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک بۆ ئه‌وه و هه‌موو شتێک به ئه‌وه، ڕۆڵه‌ی زۆر بهێنێت بۆ شكۆمه‌ندی، به ته‌واوكردنی پێشڕه‌وایه‌تی ڕزگارییان به ئازار. چونكه پارساكار و پارسا‌كان هه‌موو له یه‌كێكه‌وه‌ن. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش شه‌رم ناكات به برا ناویان ببات. ده‌فه‌رمووێ: “ناوی تۆ به براكانم ڕاده‌گه‌یه‌نم، له‌ناوه‌ڕاستی وارگه‌دا ستایشت ده‌كه‌م”. هه‌روه‌ها: “من به‌وه پشتبه‌ستوو ده‌بم”. دیسان: “ئه‌وه‌تا خۆم و ئه‌و ڕۆڵانه‌ی خودا پێی‌داوم”. بۆیه كه ڕۆڵه‌كان له گۆشت و خوێن به‌شدارن، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه به‌شداری له‌م شتانه‌كرد، تاكو به مه‌رگ ئه‌وه له‌ناوببات كه ده‌سه‌ڵاتی مه‌رگی هه‌یه، واتا ئیبلیس، ئه‌وانه‌ش ئازاد بكات كه به درێژایی ژیانیان له ترسی مه‌رگ ملكه‌چی كۆیلایه‌تی بوون. چونكه به ڕاستیش بۆ یارمه‌تیدانی فریشته نییه، به‌ڵكو بۆ یارمه‌تیدانی نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌مه.
عیبرانییەکان 10:2-16 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لە خودا دەوەشایەوە، ئەوەی هەموو شتێک بۆ ئەو و بەهۆی ئەوەوەیە، کاتێک دەیویست ڕۆڵەی زۆر بهێنێتە نێو شکۆمەندییەکەی، دەبووایە عیسا کە پێشەنگی ڕزگارکردنیانە، لە ڕێگەی ئازارەوە بکاتە ڕزگارکەرێکی تەواو. عیسا کە خەڵک پیرۆز دەکات و ئەو خەڵکەی پیرۆز کراون هەردووکیان سەر بە یەک خێزانن، لەبەر ئەم هۆیەش عیسا شەرم ناکات بە خوشک یان برا ناویان ببات. دەفەرموێ: ﴿ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم، لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم.﴾ هەروەها: ﴿من پشت بەو دەبەستم.﴾ دیسان: ﴿ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە خودا پێی‌داوم.﴾ بۆیە کە منداڵەکان لە گۆشت و خوێن بەشدارن، ئەویش بە هەمان شێوە بەشداری لە سروشتی مرۆڤایەتییان کرد، تاکو بەهۆی مردنی خۆیەوە شەیتان لەناوببات کە هێزی مردنی هەیە، ئەوانەش ئازاد بکات کە بە درێژایی ژیانیان لە ترسی مردن ملکەچی کۆیلایەتی بوون. بە ڕاستی ئەوە بۆ یارمەتیدانی فریشتە نییە، بەڵکو بۆ یارمەتیدانی نەوەی ئیبراهیمە.