عیبرانییەکان 10:2-13
عیبرانییەکان 10:2-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه له خودا ده‌وه‌شایه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک بۆ ئه‌وه و هه‌موو شتێک به ئه‌وه، ڕۆڵه‌ی زۆر بهێنێت بۆ شكۆمه‌ندی، به ته‌واوكردنی پێشڕه‌وایه‌تی ڕزگارییان به ئازار. چونكه پارساكار و پارسا‌كان هه‌موو له یه‌كێكه‌وه‌ن. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش شه‌رم ناكات به برا ناویان ببات. ده‌فه‌رمووێ: “ناوی تۆ به براكانم ڕاده‌گه‌یه‌نم، له‌ناوه‌ڕاستی وارگه‌دا ستایشت ده‌كه‌م”. هه‌روه‌ها: “من به‌وه پشتبه‌ستوو ده‌بم”. دیسان: “ئه‌وه‌تا خۆم و ئه‌و ڕۆڵانه‌ی خودا پێی‌داوم”.
عیبرانییەکان 10:2-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە خودا دەوەشایەوە، ئەوەی هەموو شتێک بۆ ئەو و بەهۆی ئەوەوەیە، کاتێک دەیویست ڕۆڵەی زۆر بهێنێتە نێو شکۆمەندییەکەی، دەبووایە عیسا کە پێشەنگی ڕزگارکردنیانە، لە ڕێگەی ئازارەوە بکاتە ڕزگارکەرێکی تەواو. عیسا کە خەڵک پیرۆز دەکات و ئەو خەڵکەی پیرۆز کراون هەردووکیان سەر بە یەک خێزانن، لەبەر ئەم هۆیەش عیسا شەرم ناکات بە خوشک یان برا ناویان ببات. دەفەرموێ: ﴿ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم، لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم.﴾ هەروەها: ﴿من پشت بەو دەبەستم.﴾ دیسان: ﴿ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە خودا پێی‌داوم.﴾