عیبرانییەکان 11:13-16
عیبرانییەکان 11:13-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی به‌ده‌ستی كاهینی باڵا به‌هۆی خوێنیان وه‌ک قوربانی بۆ گوناه ده‌چێته “پارساگا”، ته‌رمه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه ده‌سووتێندرێ. بۆیه ئیشۆعیش له ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای شار ئازاری چێژت، تاكو به خوێنی خۆی گه‌ل پارسا بكات. كه‌واته با بچینه ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگا بۆ لای ئیشۆع، شووره‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵبگرین. چونكه لێره‌دا شارێكمان نییه بمێنێته‌وه، به‌ڵام داوای شاره داهاتووه‌كه ده‌كه‌ین. بۆیه، با به ئه‌و هه‌رده‌م قوربانی ستایش پێشكه‌شی خودا بكه‌ین، كه به‌روبوومی لێوێكه دان به ناوی ئه‌و ده‌نێت. به‌ڵام چاكه‌كاری و دابه‌شكردن پشتگوێ مه‌خه‌ن، چونكه ئه‌و جۆره قوربانییانه خودا دڵشاد ده‌كات.
عیبرانییەکان 11:13-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
سەرۆکی کاهینان خوێنی ئاژەڵان وەک قوربانی گوناه دەهێنێتە ناو شوێنی هەرەپیرۆز، بەڵام کەلاکەکانیان لە دەرەوەی ئۆردوگا دەسووتێنرێن. لەبەر ئەوە عیساش لە دەرەوەی دەرگای شار ئازاری چێژت، تاکو بە خوێنی خۆی گەل پیرۆز بکات. کەواتە با بچینە دەرەوەی ئۆردوگا بۆ لای عیسا، ڕیسواییەکەی هەڵبگرین. لەبەر ئەوەی لێرەدا هیچ شارێکمان بۆ نامێنێتەوە، بەڵام داوای ئەو شارە دەکەین کە لە داهاتوودا دێت. لەبەر ئەوە، با بەردەوام لە ڕێگەی مەسیحەوە بە لێوەکانمان ستایشی خودا بکەین، کە قوربانیی ئێمەیە بۆ خودا. هەروەها چاکەکاری و یارمەتیدانی خەڵک پشتگوێ مەخەن، چونکە ئەو جۆرە قوربانییانە خودا دڵشاد دەکات.